گرنگترین مانشێتەکان

نه‌مسا.. خانووى هیلته‌ر ده‌كرێته‌ بنكه‌ى پۆلیس !

نه‌مسا.. خانووى هیلته‌ر ده‌كرێته‌ بنكه‌ى پۆلیس !

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

وه‌زاره‌تى ناوخۆیى نه‌مسا رایگه‌یاند ، ئه‌و خانووه‌ى "ئه‌دۆڵف هیتله‌ر "ى سه‌ركرده‌ى نازى تێیدا له‌ شارى (بڕۆناو ئێم ئێن ) له‌دایك بووه‌ ، ده‌یگۆڕن بۆ بنكه‌ى پۆلیس ، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ دواى ئه‌و مشتومڕه‌ دێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و خانووه‌ بدۆزرێته‌وه‌ ، تاكو له‌ داهاتوودا نه‌بێته‌ رووگه‌یه‌ك بۆ گه‌شتیاران ، ئه‌وانه‌ى لایه‌نگرى نازییه‌ نوێیه‌كانن .
ده‌سته‌ڵاتدارانى نه‌مسا سووربوونى خۆیان نیشانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى داواكارى ئه‌ندازیاران له‌ شارى (بڕۆناو ئێم ئێن ) جێبه‌جێ بكه‌ن ، ئه‌و شاره‌ى كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر سنورى ئه‌ڵمانیا ، ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ش ده‌یانه‌وێت نه‌خشه‌یه‌كى نوێ بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ دابڕێژن و ، له‌ پاشان ببێته‌ بنكه‌ى ئه‌فسه‌ر و هێزه‌كانى پۆلیس .
"فۆڵف غانغ بشۆرن " ى وه‌زیرى ناوخۆی نه‌مسا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى رایگه‌یاند ، ده‌بێت بزاندرێت ئه‌و شوێنه‌ كاتێك بۆ پۆلیس ته‌رخان ده‌كرێت ، ئاماژه‌یه‌كى روونه‌ كه‌ له‌ دواهاتوودا هیچ گومانێك ناهێڵێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خانووه‌ى هیتله‌رى تێدا له‌دایكبووه‌ ببێته‌ شوێنێك بۆ یادكردنه‌وه‌ى نازییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌ نوێیه‌كان .
ووتیشى :" ئه‌ندازیارانى ته‌لارساز له‌ سه‌رتاسه‌رى ئه‌وروپا بنگهێشتده‌كرێت ، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى نه‌خشه‌یه‌ك بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و دیزانی كردنه‌وه‌ى ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ ، لێژنه‌یه‌كیش له‌ پسپۆڕان و شاره‌زایان و فه‌رمانبه‌ران باشترین نه‌خشه‌ له‌و ئه‌ندازیارانه‌ وه‌رده‌گرن و ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش كه‌ په‌سندى هه‌مووانه‌ دیاریده‌كرێت .
هه‌رچه‌نده‌ هیتله‌ر له‌ (بڕۆناو ) له‌ ساڵى 1889 له‌دایكبووه‌ ، به‌ڵام نه‌مسا ده‌ڵێت ، ئه‌و شاره‌ یه‌كه‌م قوربانى نازییه‌كان بووه‌ كه‌ له‌ ساڵى 1938 له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیا داگیركرا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تى نه‌مسا له‌م دواییه‌ راگه‌یاند ، نه‌مساوییه‌كان گوناهباربوون له‌ تاوانه‌كانى نازییه‌كان و ، به‌رگرییه‌كى زۆر لاوازى فه‌رمانڕه‌وایى هیتله‌ریان كرد .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر