گرنگترین مانشێتەکان

ئه‌و شاره‌ى (36) ملیۆن گه‌شتیار ساڵانه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن ژێرئاو ده‌كه‌وێت !

ئه‌و شاره‌ى (36) ملیۆن گه‌شتیار ساڵانه‌ سه‌ردانى ده‌كه‌ن ژێرئاو ده‌كه‌وێت !

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌



پاش ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوى ده‌ریا ، شارى (بندوقییه‌ )ى ئیتاڵیا ژێر ئاو كه‌وت ، به‌م هۆیه‌ مه‌ترسى ده‌كرێت زۆرترین شوێنه‌وار و مه‌شخه‌ڵى مێژوویى شاره‌كه‌ له‌به‌رچاوان وونببن .
شارى (بندوقییه‌ ) له‌ لیستى شاره‌ كه‌له‌پورییه‌ جیهانییه‌كانى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ ، به‌م هۆیه‌ش (50) هه‌زار كه‌سى شاره‌كه‌ زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و ، ئاستى ئاویش (130) سه‌نتیمه‌ترى تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ ئاستى سێ یه‌م كه‌ (یه‌ك ) مه‌تر و (87) سه‌نتیمه‌تر بوو ، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاستى ئاوه‌ له‌ شاره‌كه‌ له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1966 ، كه‌ ئه‌وكات گه‌یشتبووه‌ (یه‌ك مه‌تر ) و (94) سه‌نتیمه‌تر .
ئه‌م شاره‌ به‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ گه‌شتیارییه‌كانى جیهانیش داده‌ندرێت و ، ساڵانه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى نزیكه‌ى (36) ملیۆن گه‌شتیار روو له‌م شاره‌ ده‌كه‌ن و ، (90%) گه‌شتیارانیش بیانین و له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا دێن .
قه‌باره‌ى زیانه‌كانى به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو به‌م شاره‌ كه‌وتووه‌ به‌ (ملیۆنان یۆڕۆ ) ده‌خه‌مڵێندرێت ، پسپۆڕانى ژینگه‌ش هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاوه‌كه‌ى بۆ دروستكردنى به‌نده‌رێكى گه‌وره‌ى ده‌ستكرد له‌ "مارگیرا "ى به‌رامبه‌ر شاره‌كه‌ و ، له‌ هه‌مان كاتدا ژماره‌یه‌كى زیاترى كه‌شتى گه‌شتیارى روو له‌ ده‌وروبه‌رى شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ .

 

ئاماده‌كردنى : هیوا قادر