هیچ هەڕەشەیەك لەسەر هەڵبژاردەی عێراق نەما.

بۆتان عومه‌ر 04/04/2021 - 20:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی ناوخۆیی

دوای ئەوەی فیفا هۆشداری بە عێراقدا ئەگەر دەنگ بە یاسای یەكیچتی تۆپی پێی عێراق نەدرێت ئەگەری سڕكردن، راگرتن و دەركردن لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر لەسەرە بەلام ئەمرۆ پەیرەوی ناوەخۆ پەسەند كراو هیچ مەترسیەك لەسەر هەڵبژاردەكە نەما.
د. ئەحمەد كۆچەر ئەندامی كاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە سپێدەی ڕاگەیاند : ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆمان ئەنجامداو پەیرەوەكە پەسەند كرا، لە داهاتووێكی نزیك هەڵبژاردنی لقەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و دواتریش هەلبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەنجام دەدرێت.
كۆچەر راشی گەیاند دواین وادە بۆ هەلبژاردنی لقەكان 30ی مانگی داهاتووە و دواین وادەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یەكێتی تۆپی پێی عێراق 30/6/2020 دەبێت.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتیەكە دەنگدان لەسەر یاسای یەكێتی تۆپی پێ و سیستمی هەڵبژاردن كراو بەمەش هەڕەشەكانی فیفا لەسەر هەڵبژاردەكە نەما.