هه‌ولێر له‌ سه‌ماوه‌ی برده‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 21/03/2021 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی ناوخۆیی

لە خولی نایابی عێراق هەولێر دوای دۆرانێك و بەرامبەربوونێك ئەمجارە بەرامبەر سەماوە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆماركرد.

لە درێژەی یارییەكانی گەڕی 25 ی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی سەماوە.

لە یاریەكەش هەولێر توانی بە تاكە گۆلێك یاریەكە لە سوودی خۆی تەواو بكات، گۆڵەكەش لە خولەكی 87 بە واژۆی هەردی تۆماركرا.

بەم سەركەوتنە هەولێر خاڵەكانی گەیاندە 28 و سەركەوت بۆ پلەی یانزەی ڕیزبەندی ، سەماوەش خاڵەكانی هەر لە 19 مایەوەو لە پلەی بیستەم و كۆتایدایە.

لەیەكێك لە یارییەكانی تردا یانەی زەورا دوو خاڵی لە ركابەریكردنی قوەی جەویە لە دەستدا كاتێك لەگەڵ یانەی كارەبا بە بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.