سێرجیۆ رامۆس ده‌بێته‌ یاریزانی پاریس سان جێرمان

بۆتان عومه‌ر 03/07/2021 - 18:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

پاش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی هات و یانه‌كه‌ گرێبه‌ستی تازه‌ نه‌كرده‌وه‌ هه‌واڵه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن سێرجیۆ رامۆس بۆته‌ یاریزانی پاریس سان جێرمان.

ئاژانسی به‌رنابیۆ دیجیتال رایگه‌یاند سێرجیۆ رامۆس بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سان جێرمان واژوو كردووه‌ ئه‌م یاریزانه‌ تاوه‌كو هاوینی 2023 له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسیه‌كه‌ ده‌بێت.

ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌و پاریس ده‌یه‌وێت به‌ هێنانی رامۆس به‌رگری تیپه‌كه‌ی به‌هێز بكات و ئه‌نجامی باشتر له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا به‌ده‌ست بهێنێت و ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوه‌كان بكات.

تا ئێستا موچه‌ی یاریزانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ كردووه‌.