ئیتاڵیا و وێلز یاری لووتكه‌ ده‌كه‌ن

بۆتان عومه‌ر 20/06/2021 - 09:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دواین یاری خۆی له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆ ئه‌نجام ده‌دات كاتێك میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز ده‌كات .
ئیتاڵیا له‌دوو یاری رابردوو ئاستێكی به‌رزی به‌رامبه‌ر به‌ توركیا و سویسرا پێشكه‌ش كردووه‌و خاوه‌نی شه‌ش خاڵه‌و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتوه‌و سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه‌و ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌سه‌ركه‌وتنه‌كان بدات و پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
ئیتاڵیای ئێستا زۆر جیاوازه‌ له‌ چاو ئیتاڵیاكانی رابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیپه‌ خاوه‌ن به‌رگرییه‌كی پته‌وه‌ له‌دوو یاری رابردوو گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌، خاوه‌ن هێڵێكی هێرشبه‌ری پته‌وه‌ تا ئێستا شه‌ش گۆڵی تۆمار كردووه‌، ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌م تیپه‌ به‌ یه‌كێك له‌ تیپه‌ به‌هێزه‌كان هه‌ژمار بكرێت و ده‌ست نیشان بكرێت بۆ ركابه‌ری كردن له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه‌.
ئیتاڵیا به‌ته‌واوی یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه‌ ئاماده‌یه‌و هیچ و كه‌م و كورییه‌ك له‌ پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ به‌دی ناكرێت و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان بۆ یاری كردن ئاماده‌ن.
ئیتاڵیا به‌وره‌یه‌كی به‌رز ئه‌م یارییه‌ ئه‌نجام ده‌دات، مانشینی راهێنه‌ر هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ ده‌دات له‌م یارییه‌شدا به‌ ئاوازی یاری یه‌كه‌م و دووه‌م سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن ئیتاڵیا له‌رابردوو به‌، به‌رگرییه‌كی پته‌و ناسرا بوو یاریزانه‌كان پاپه‌ندی ته‌واویان هه‌یه‌ به‌ رێنمایی راهێنه‌ر ، ئه‌م تیپه‌ له‌ 10 یاری رابردوو له‌سه‌رجه‌م پێشبركێكان هیچ گۆڵێكی لێ تۆمار نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامی هانده‌رانه‌ له‌ ئیتاڵیا شۆڕشی ئیتاڵیا له‌ گۆڵ تۆمار كردنه‌و هێرشبه‌رانی جێگه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانن.
ئیتاڵیا له‌ یاری یه‌كه‌م و دووه‌م هێزی خۆی نمایش كرد به‌ هێزێكی گه‌وره‌ له‌ هێرشبردن به‌ دیاركه‌وت جگه‌ له‌وه‌ش له‌ به‌رگریش یاریزانه‌كان له‌ ئاستێكی به‌رزدابوون.
مانشینی ته‌مه‌ن 56 ساڵه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی تیپه‌كه‌ له‌ 29 یاری توشی هیچ دۆرانێك نه‌هاتووه‌ ئه‌مه‌ش تۆمارێكی گرنگه‌و جێگه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئیتاڵیا وه‌ك پاڵێوراوێكی به‌هێز سه‌یر بكرێت.

هه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی وێلزه‌ خاوه‌نی چوار خاڵه‌ و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، وێڵز ده‌یه‌وێت له‌م یارییه‌دا به‌كه‌مترین زیان بێته‌ ده‌ره‌وه‌،به‌رامبه‌ر بوون تامی سه‌ركه‌وتن به‌ وێڵز ده‌دات.
وێڵز له‌لایه‌ن رۆبه‌رت بیگ مه‌شقی پێ ده‌درێته‌وه‌، ئه‌م راهێنه‌ره‌ له‌دوو یاری رابردوو توانی پلانێكی باش بۆ تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا و توركیا دابنێت، ئێستاش كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئاستی تیپه‌كه‌ی زیاتر به‌رز بكاته‌وه‌و ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رامبه‌ر به‌ ئیتاڵیا تۆمار بكات و سه‌روه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی رابردوو به‌ گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتوو دووباره‌ بكاته‌وه‌.
وێڵز چه‌ند یاریزانێكی باشی هه‌یه‌ له‌وانه‌ش بن دافیز و نیكۆ ولیامس و ئارۆن رامسی و دانیل جیمس و گاریس بێل ئه‌م یاریزانانه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن مێژوو وه‌ك پاڵه‌وانێتی رابردوو بۆ وێڵز بنوسنه‌وه‌ كاتێك له‌ پاڵه‌وانێتی رابردوو خۆیان گه‌یانده‌ یاری پێش كۆتایی.
گاریس بێل ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستی وه‌ك پێویست نه‌بوو، ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جارێكی تر گه‌وره‌یی خۆی نیشان بداته‌وه‌و له‌ دووجه‌وله‌ی رابردوو نه‌یتوانی ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات و له‌یاری رابردووش به‌رامبه‌ر توركیا لێدانی سزای له‌ده‌ستدا، ئه‌م یارییه‌ به‌هاوكاری ئارۆن رامسی ده‌یانه‌وێت تیپه‌كه‌ به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامێكی باش ببه‌ن.
دواین یاری نێوان ئه‌م دوو تیپه‌ بۆ شه‌شی ئه‌یلولی ساڵی 2004 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ پاڵاوتنی یۆرۆ، توركیا به‌ چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ بوو، به‌ڵام ئێستا ئاستی هه‌ردوو تیپ گۆرانكاری زۆری به‌سه‌ر داهاتووه‌.