له‌ خولی ئیتاڵیا یۆڤینتۆس له‌ بۆلۆنیای برده‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 24/01/2021 - 16:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

لە میانی یارییەكانی گەڕی 19ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی یۆڤینتۆس بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركردوو بە دوو گۆڵی بێ‌ وەلام سەركەوتنی بەسەر بۆلۆنیا تۆماركرد.
یارییەكە لەسەر یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی تایبەت بە یانەی یۆڤینتۆس بەرێوەچوو، دوو گۆڵەكەی یۆڤینتۆس لە رێگەی یاریزانان ئارسەر میلۆ و وستۆن مكینی لە خولەكەكانی 15و 71 تۆماركران.
بەم سەركەوتنە یۆڤێ‌ كۆی خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ 36 خاڵ و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندە و خاڵەكانی بۆلۆنیاش هەر لە 20 خاڵ مایەوە لە پلەی 13 میی ریزبەندی.