ئاشكرا كردنی چەند بەندێكی نهێنی لەتازە كردنەوەی دواین گرێبەستی میسی

بۆتان عومه‌ر 12/01/2021 - 19:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری نوێ لەبارەی دواین نوێ كردنەوەی گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشلۆنە لەساڵی 2017 ئاشكرا دەكەن.
بەگوێرەی رۆژنامەی (لا ڤان گواردیا)ی ئیسپانی موچەی میسی بەبێ دیاری كردن بووەو دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ و دوو پاداشتیشی پێ دەدرێت بەبری 78 ملیۆن یۆرۆ.
پاداشتی یەكەمی بەبری 39 ملیۆن یۆرۆ بووە بەهۆی تازەكردنەوەی گرێبەستەكەی ،ئەمەش میسی تورە كردبوو بەهۆی دواكەوتنی پاداشتەكە تا لە حوزەیرانی رابردوو پێاندا.
پاداشتی دووەمیش بریتی دەبێت لە 39 ملیۆن یۆرۆ بریارە لەگەڵ كۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پێی بدرێت.
لەسەرهەمان بابەت رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ قسەی لەگەڵ نزیكەكانی میسی كردووە تا بزانێت ئەم ژمارانە راست و دروستن، ئەوانیش رەتیان كردۆتەوە لەسەر گرێبەست و لایەنی دارایی هیچ لێدوانێك بدەن.
نزیكەكانی میسی رایانگەیاندووە میسی هیچ كات لەوەرگرتنی پارەكانی تورە نەبووە، بەڵكو لە شتی تر تورە بووەو لە دیمانەكانی رابردووی لەگەڵ رۆژنامەكان باسی كردووە.