لە ميانى یارییه‌كانی گه‌ڕی 17 ی خولی ئیتالیا، لە یاری لوتکەی خوله‌كه هەردوو یانەی ڕۆما و ئینتەرمیلان لە یاریگای ئۆلمپیکۆ ڕووبەروی یەک بونەوە یاریه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون كۆتایی هات.
له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌و به دیاریكراوه لە خولەکی 17 پلیگیرینی گۆڵی یەکەمی بۆ ڕۆما تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکەکانی 56 سکرینیارئهنحامهكهی بۆ ئینته‌ر یه‌كسان كرده‌وه و له خوله‌كی 63 ئەشرەف حەکیمی یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م ، لە خولەکی 86 مانچینی گۆڵی دووەم و یەکسانبونی بۆ ڕۆما تۆمار کردەوە و یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتایی هات.
بەم به‌رامبه‌ربوونه ، ئینتەرمیلان خاڵەکانی بووه 37 خاڵ و لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیتایدایه بە جیاوازی سێ خاڵ له دواوه‌ی یانه‌ی میلانی پێشەنگه، ڕۆماش بە ٣٤ خاڵ لەپلهی سێ یه‌می ریزبه‌نده.