میلان به‌ بێ ئاماده‌بوونی حه‌فت یاریزان به‌رامبه‌ر تۆرینۆ یاری ده‌كات

بۆتان عومه‌ر 09/01/2021 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

هەر لە ركابەریەكانی گەڕی 18ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی میلان لەسەر یاریگای سان سیرۆ بەرامبەر یانەی تۆرینۆ یاری دەكات و یاریەكەش كاتژمێر 10:45ی شەو بەرێوەدەچێت.

میلان لە گەڕی رابردوو  یاری لووتكەی خولەكی بەرامبەر یانەی یۆڤینتۆس دۆراند و دووچاری یەكەم شكست بوو، بەڵام لە پێشەنگ مایەوە.

میلان لە یاری بەرامبەر تۆرینۆ  لە تواناكانی  7 یاری بێ‌ بەش دەبێت هەریەكە لە یاریزانان (ماتیۆ گابیا ئیسماعیل بن ناسر و ریبیچ و كرۆنیچ و سالماكرز و ئیبراهیموڤیچ و هاكان)  يارى ناكه‌ن.

ئێستا میلان بە 37 خاڵ پێشەنگی گرتوەو ئینتەرمیلانیش له‌ پله‌ی دووه‌مه‌ بە 36 خاڵ رۆما بە 33 خاڵ سێ یەمی ریزبه‌ندی گرتووه‌