میلان دێربی تووڕەیی له‌ ئینته‌رمیلان برده‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 17/10/2020 - 20:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

یاریگای جۆسێپی میاتزا پێشوازی له‌ دێربی تووڕەیی له‌نێوان ئینته‌میلان و میلان كرد له‌ و یاریه‌ی له‌ گه‌ڕی چواره‌می كاڵچیۆ رووبه‌رووی یه‌كتربوونه‌ و یاریه‌كه‌ش له‌ سوودی میلان(2-1) كۆتایی هات.
سه‌ره‌تا میلان له‌رێگه‌ی ئیبراهیموڤیچ دوو گۆڵه‌كه‌ی خۆی له‌ خوله‌كه‌كانی (13و16) تۆماركرد.
دواتر ئینته‌میلان له‌ڕێگه‌ی یاریزان رۆمیڵۆ لۆكاكۆ له‌ خوله‌كی 29 تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد و ئه‌م ئه‌نجامه‌ش بووه‌ ناونیشانی كۆتایی یاریه‌كه‌ و میلان 3 خاڵی گرنگی ده‌ستبه‌ركرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ میلان كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 12 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی یانه‌كانی كاڵچیۆیه‌ و ئینته‌میلانیش خاڵه‌كانی هه‌ر له‌ 7 خاڵ مایه‌وه‌