حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌م زووانه‌ ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران ناده‌ین بۆ یاریگاكان

بۆتان عومه‌ر 11/08/2020 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕه‌تی كرده‌وه‌ له‌م نزیكانه‌ رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بدات بۆ یاریگاكان به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بكات.
ینزسفانی وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كاری له‌ پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه‌ یارییه‌كانی تۆپی پێ به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵام ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ین رێگایه‌ك بدۆزینه‌وه‌ بزانین چۆن رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هانده‌ران بده‌ین بۆ یاریگاكان و ده‌بێت كارێكی دروست بكه‌ین به‌ر له‌وه‌ی بریاره‌كه‌ بده‌ین چونكه‌ ناكرێت ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بڵاو ببێته‌وه‌.