فریاد ڕه‌سی ساری چامپیونس لیگه‌

بۆتان عومه‌ر 24/07/2020 - 17:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

ساری ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ی به‌شێكی زۆر له‌ هانده‌رانی بیانكۆنێری به‌ شایسته‌ی تیپه‌كه‌ی نازانن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یۆڤینتۆس له‌ دوای پێنج گه‌ڕی ڕابردووی كاڵچیۆ ته‌نها له‌یه‌ك یاری براوه‌ بووه‌ سه‌ڕه‌رای خراپی ئاستی یانه‌كانی ئیتاڵێا له‌ ركابه‌ریكردنی خانمه‌ پیره‌كه،‌ به‌لام هێشتا به‌ كۆمه‌لێك یاریزانی به‌ توانا نه‌یانتوانیوه‌ خول یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌و له‌ جامی ئیتاڵیاش به‌ ناپۆلی دۆڕان و له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانیش له‌ یاری چوون له‌گه‌ڵ لیۆن شكست به‌شیان بووه‌.

به‌شێكی زۆر له‌ مێدیا ئیتالیایه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌ وه‌رزشیه‌كانی ئه‌م ووڵاته‌ پێیان وایه‌ ساری شایسته‌ی پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی یوڤینتۆس نه‌بووه‌ پێیان باشه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

ساری له‌و یانانه‌ی راهێنه‌رایه‌تی كردوون جگه‌ له‌ یۆڤینۆس رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ كۆی گشتی 46.2% بووه‌ له‌گه‌ڵ یۆڤینتۆسیش تاكو ئێستا ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نه‌بووه‌ كه‌ هانده‌ران و كارگێری یانه‌كه‌ چاوه‌رێیان ده‌كرد، ماسیملیانۆ ئه‌لێگری راهێنه‌ری پێشوو زۆر زیاتر له‌ ساری كردو دووریش خرایه‌وه‌.

ساری له‌ ساڵی 1996 وه‌ كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ڕاهێنه‌رایه‌تی 17 یانه‌ی كردووه‌ و  گرنگترین ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌ وه‌رزی 2013-2014 نازناوی خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كانی بۆ یانه‌ی ئیمپۆلی به‌ده‌ستهێناو یانه‌كه‌ سه‌ركه‌وت بۆ  خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵێا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێلسی له‌ وه‌رزی 2018-2019 نازناوی یۆرۆلیگی بۆ یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه‌ش جامی رابیته‌ی یانه‌كانی ئینگڵته‌رای برده‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاشتی نازناوی تاكه‌ كه‌سی له‌ گرنگترین ده‌ستكه‌وتی به‌ باشترین ڕاهێنه‌ری یۆرۆلیگی وه‌زری 2018-2019 دیاریكرا.

ئێستا ساری كارگێری یانه‌ی یۆڤینتۆسی كردۆته‌ دووبه‌شه‌وه‌ به‌شێك پێیان وایه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات ده‌ستبه‌رداری ساری بن و به‌شێكی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌ نین و ئه‌وه‌یان پێ راسته‌ كه‌ ساری ده‌رفه‌تی پێ بدرێت تاكو دوای یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئینجا چاره‌نووسی یه‌كلابكرێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ساری به‌به‌هێزی ده‌كات پاراتچی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌یه‌ و له‌ پێشتریش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه‌ ساری و ڕۆناڵدۆ له‌ یانه‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تاكو ئێستا یانه‌ی یۆڤینتس نازناوی خولی یه‌كلانه‌كرۆدته‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ هه‌وڵی بۆ ده‌دات بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیونس لیگه‌، كه‌ له‌ یاری چوون به‌ لیۆن دۆراوه‌ به‌ گۆلێكی بێ وه‌لام و بڕیاریشه‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 7ی مانگی داهاتوو له‌ یۆڤینتۆس ئه‌ڕێنا به‌رێوه‌بچێت.

بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیونس لیگ ده‌بێته‌ فریاد ڕه‌سی ساری، له‌ ئه‌گه‌ری شكستی له‌م خوله‌ به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر ساری ده‌بێت جانتاكه‌ی كۆبكاته‌وه‌ و بیانكۆنێری جێبهێلێت كه‌ چه‌ندین ڕاهێنه‌ریش پاڵێوراون بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی.