ئه‌و هۆكارانه‌ی یارمه‌تیده‌ربوون زێدان نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانیا بباته‌وه‌

سامان زاهیر 22/07/2020 - 19:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

له‌م وه‌رزه‌ زێدانی فه‌ڕه‌نسی توانی نازناوی خولی ئیسپانیا له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید بباته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تیپه‌كه‌ی سه‌ره‌تا وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌ڵام له‌كۆتایی توانای نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌، چه‌ند هۆكارێك یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی زێدان له‌م وه‌رزه‌ نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌ له‌م ڕاپۆرته‌ هۆكاره‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
زێدان هاوڕێی هه‌مووان بوو، زێدان وه‌كو هاوڕێ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران و ده‌سته‌ی پزیشكی ده‌كرد ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی گرنگ بوو یاریزانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش یارییه‌كان بۆ زێدان ئه‌نجام بده‌ن و له‌ پێناو زێدان بۆ سه‌ركه‌وتن بجه‌نگن.
هۆكاری دووه‌م زێدانی ڕاهێنه‌ر له‌رووی جه‌سته‌یی كاری زۆری بۆ تیپه‌كه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ خاڵێكی گرنگ بوو بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی زێدان سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌مه‌ خاڵی سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید بوو چونكه‌ ئه‌م تیپه‌ توانای ڕكابه‌ری زۆری هه‌بوو له‌ یارییه‌كان و نه‌فسی ڕكابه‌ری درێژ بوو بۆ ئه‌وه‌ی تا دواین جه‌وله‌ی خوله‌كه‌ ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنێت.
هۆكاری سێیه‌م له‌رووی زهنی و بیره‌وه‌ زێدان كاری زۆری كردووه‌ بۆ تیپه‌كه‌، هه‌رده‌م وای كردووه‌ یاریزانه‌كانی تیپه‌كه‌ی له‌رووی زهنیه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بن و كاریگه‌ری ده‌روونی له‌سه‌ر یاریزانه‌كان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بن بۆ یارییه‌كان و هیچ كێشه‌و گرفتێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر تیپه‌كه‌ نه‌بێت تا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن.
هۆكاری چواره‌م زێدان پیاوێكی ئازاو چاو نه‌ترس بوو،ئه‌م راهێنه‌ره‌ هیچ كات به‌ ترسه‌وه‌ بریاره‌كانی خۆی نه‌داوه‌، هه‌مووكات چاونه‌ترسانه‌ بریاره‌كانی خۆیداوه‌، زۆركات به‌رپرسانی وه‌رزشی بروایان وابووه‌ به‌ بریاره‌كانی تیپه‌كه‌ی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ به‌ گۆڕینی شێوازی یاری كردنی تیپه‌كه‌ی و یان گۆرانكاری به‌ یاریزانه‌ له‌كاتی یارییه‌كان، به‌ڵام زێدان به‌مانه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی بووه‌و هه‌موو كات وای كردووه‌ تیپه‌كه‌ی ئه‌نجامی باشتر به‌ بریاره‌ چاو نه‌ترسه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت.
دواین هۆكاریش زێدان رێگه‌ی به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ داوه‌ كه‌ كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی ئازادانه‌ بیرو ڕاكانی خۆیان ده‌رببڕین و پێشنیاری خۆیان بخه‌نه‌ ڕوو، چونكه‌ بڕوای وابووه‌ تۆپی پێ پێویستی به‌ كاری به‌ كۆمه‌ڵ هه‌یه‌و ناكرێت تاكه‌ كه‌سێك بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر بریاری كه‌سانی تر بسه‌پێنێت و هه‌رده‌م گوێ له‌ به‌رامبه‌ره‌كانی گرتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنن.