یۆڤينتۆس یاری لوتكه‌ی له‌ لاتسیۆ برده‌وه‌و له‌ بردنه‌وه‌ی كاڵچيۆ نزیك كه‌وته‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 21/07/2020 - 10:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵی وەرزشی جیهانی

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سه‌ركردایه‌تی یۆڤنتۆسی كرد له‌ به‌ده‌ستهێنانی برده‌وه‌و سێ خاڵ له‌یاری لوتكه‌ی جه‌وله‌ی 34 خولی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر لاتسیۆ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌و یارییه‌ی له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز له‌ تۆرینۆ به‌ڕێوه‌چوو.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گێمی دووه‌م به‌ شه‌ش خوله‌ك كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ یۆڤنتۆس تۆمار كرد، دوای ته‌نها سێ خوله‌كی تر هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد، به‌ تۆمار كردنی ئه‌م دوو گۆڵه‌ش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ بۆ 30 گۆڵ به‌رز كرده‌وه‌و هاته‌ پێشه‌نگی گۆڵكاران، تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی لاتسیۆش له‌لایه‌ن شیرۆ ئیمۆبێلی له‌خوله‌كی 83 به‌لێدانی سزا تۆمار كرا، ئه‌م یاریزانه‌ش بووه‌ خاوه‌نی 30 گۆڵ له‌م وه‌رزه‌و هاوشانی رۆناڵدۆ پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرتوه‌، به‌م ئه‌نجامه‌ش یۆڤنتۆس له‌ پێشه‌نگ بووه‌ خاوه‌نی 80 خاڵ هه‌نگاوێكی تر له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ نزیك كه‌وته‌وه‌.