يانزه‌ مه‌رجی سه‌یر هۆكاربووه‌ بۆ شكتسهێنانی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی له‌گه‌ڵ به‌رشه‌

botan 21/09/2022 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ڕۆژنامەی " مۆندۆ" ئیسپانی مەرجەكانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی ئاشكرا كرد، بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەكاتێكدا لە ڕیزەكانی یانەی بەرشەلۆنەدا بوو، پێش بڕیاری ڕۆشتنی بۆ پاریس سانجێرمان.
مێسی لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پێش ئەوەی لە ٢٠٢١ كۆتایی بە كاروانی وەرزشی سەركەوتووی بهێنێت، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان بكات، بەبێ ئەوەی بگاتە ڕێككەوتن لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
یانەی بەرشەلۆنە لە ساڵی 2020 لەگەڵ مێسی هاتە نێو دانوستانەكانەوە، ئەو كاتەی جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانە كەتەلۆنیەكە بوو، لیۆش 11 مەرجی بۆ نوێكردنەوەی یانەكەی دانا، یەكێك لەو مەرجانە پەیوەندی بە لویس سوارێزی یاریزانی هاورێی لە یانەكە هەبوو.
ڕۆژنامە ئیسپانییەكە ناوەڕۆكی زنجیرەیەك ئیمەیڵی نێوان خۆرخی مێسی باوكی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە و نوێنەرەكەی و پارێزەرەكەی و بارتۆمیۆ سەرۆكی پێشووی بەرشەلۆنە بڵاوكردەوە.
ئەم پەتایە كاریگەری لەسەر ئابوری بەرشەلۆنە هەبوو، بەڵام یانەكە ویستویەتی پرۆسێسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی بكات و لە ٤ی ئایاردا بارتۆمیۆی سەرۆكی ئەوكات یەكەم پێشنیاری كرد بۆ باوكی لیۆ، بۆ ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێك گربَبەستەكەی نوێبكاتەوە لەگەڵ نوێكردنەوەی بۆ ماوەی سێ وەرز بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی لە هەر وەرزێكدا.
پاشان دوای هەفتەیەك و لە 11ی حوزەیرانی 2020، پارێزەر خۆرخی پیكۆرت 11 مەرجی لە لیۆ مێسی نارد بۆ بارتۆمیۆ و ئۆسكار گراوی بەڕێوەبەری جێبەجێكار و ڕۆمان گۆمێز پۆنتی سەرۆكی خزمەتگوزارییە یاساییەكان بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.
سەرۆك جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ مەرجی ژمارە (9)ی ڕەتكردەوە كە پەیوەندی بە كەمكردنەوەی بڕگەی سزای میسیەوە هەیە، هەروەها مەرجی ژمارە (7)ی ڕەتكردەوە كە بریتییە لە پێدانی 10 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشتێك بۆ نوێكردنەوە.
رەتكردنەوەی بارتۆمیۆ بۆ بنەماڵەی مێسی نامۆ و بێ پاساو بوو، چونكە دەستبەجێ رازی بوو بە 11 مەرجی نوێكردنەوە، بەڵام چەند رۆژێك دواتر "ئیمەیڵ"ێكی نارد و بۆ رەتكردنەوەی مەرجەكانی 7 و 9ی كرد.
بارتۆمیۆ مێسی ئاگادار كردەوە كە یانەكە هیچ جۆرە زیادكردنێكی موچەی میسی ناكات، ئەمەش خێزانەكەی بەدڵ نەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دانوستانەكان، هەروەها لە مانگی ئابی رابردوودا لیۆی نارد، ئەو یاریزانە بەناوبانگەی بۆرۆڤاكس داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەكات. بەڵام بارتۆمیۆ رەتیكردەوە كۆتایی بە مانەوەی مێسی بۆ وەرزێكی دیكە بهێنێت، بەڵام لە هاویندا چووە پاریس سانجێرمان كاتێك وا دیار بوو كە رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە دوای رۆیشتنی بارتۆمیۆ و گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا.
11 داواكاری میسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ بەرشەلۆنە لە ساڵی 2020
1- گرێبەستێك تا ساڵی 2023 لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بە شێوەی تاك لەلایەن لەلایەن میسیەوە.

2- كەمكردنەوەی 20%ی مووچەی جێگیر بۆ ساڵی 2020/21، گەڕاندنەوەی 10%ی مووچە لە 21/22، و 10%ی دیكە لە 22/23 بە سوودی 3% ساڵانە.
3- پاداشتێكێك بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
٤- شوێنیچكی تایبەت بۆ خێزانەكەی خۆی و خێزانی سوارێز لە كامپ نوو دابین بكرێت
5- گەشتێكی تایبەت بە فڕۆكە بۆ هەموو خێزانەكە .
6- پارەی قەرزی پێشوو لە وەرزی 2020/21 ، لەگەڵ ئەو قازانجەی كەوتۆتە سەر پارەكەی.
7- پاداشتێكی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكە.
8- زیادكردنی پاداشت لە ئەگەری زیادكردنی باج.
9- ئەگەری رۆیشتنی لە هەر كاتێكدا بیەوێت، بە مەرجێكی رەمزی 10 هەزار یۆرۆ.
10- نوێكردنەوەی گرێبەستی پیپی كۆستا (هاوڕێی نزیكی مێسی و یەكێكە لە كەسە گرنگەكانی ژووری جلگۆڕینی یانەی بەرشلۆنە).
- 11بەرشلۆنە پابەندبێت بە واژۆكردنی گرێبەستێك لەگەڵ رۆدیگۆی برای مێسی و پێدانی هەموو شایستە دارییەكان.