شوێنی به‌رێوه‌چوونی مۆندیالی یانه‌كان ئاشكراكرا

بۆتان 10/09/2022 - 17:13 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا وادەی بەرێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی یانەكانی دەست نیشان نەكردووە، بەڵام رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە دەكرێت یارییەكانی جامی جیهانی یانەكان لە ئەمەریكا ئەنجام بدرێت.
مۆندیال لە 20ی تشرینی دووەمی داهاتوو تا 18 كانونی یەكەمی داهاتوو لە قەتەر ئەنجام دەدرێت،ئەمەش كاریگەری لەسەر ساڵنامەی فیفا دروست كردووە.
بەگوێرەی بەرنامەی فیفا دەكرا یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە شەش تا 12 شوبات پێش كۆتایی و كۆتایی ئەنجام بدرێن، بەڵام قۆناغی 16می یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە 14 و 15 و 21 و 22 شوبات ئەنجام دەدرێت.
سەرەتا بریار بوو یارییەكانی مۆندیال لەشاری ئەبوزەبی ئەنجام بدرێت، بەڵام ئێستا نزیكترین شوێن بۆ ئەنجامدانی یارییەكان وڵاتی ئەمەریكایە.