دۆخی ئه‌منی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر به‌رێوه‌چوونی جامی كه‌نداو

بۆتان 30/08/2022 - 17:37 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئەمڕۆ سێشەممە، یەكێتی كەنداوی عەرەبی دووپاتیكردەوە كە چاودێری دۆخی ئەمنی عێراق دەكات دۆخەكە بەم شێوەیە بەرداوام بێت یان دووبارە ببێتەوە هەرەشە دەكاتە سەر ئەنجامدانی جامی كەنداوی 25 لە بەسرە
یەكێتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: چاودێری دۆخی ئەمنی عێراق دەكەین، هیوادارین ئاسایش و ئاشتی زاڵ بێت بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر میوانداریكردنی 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو لەلایەن بەسرە نەبێت، كە چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكانی بەشێك لە شارەكانی عێراقی گرتۆتەوەو پێش كۆتایی هاتنی خۆپیشاندانەكانیش گرژی و ئالۆزی دروست بوو چەند كەسێك كوژران و بە سەدان كەسیش بریندابوون.
چەند رۆژێك لەمەو بەر شاندی یەكێتی كەنداوی عەرەبی بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە میوانداریكردنی "جامی كەنداو 25" گەیشتە بەغدای پایتەخت.
وەزارەتی وەرزش لاوانی عێراقی لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاند " وەزیری وەرزش و لاوان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال، پێشوازی لە سكرتێری گشتی یەكێتی تۆپی پێی جامی كەنداوی عەرەبی جاسم ئەل- رومەیحی و شاندی یاوەری كردووە،ئەم سەردانە هەنگاوێكی گرنگ دەبێت." بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە وەرزشییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی كەنداوی عەرەبی.
سەرۆكی یەكێتیەكە لەلێدوانێكدا گوتی "ئەم سەردانە وەك ئاماژەی پشتگیرییەكی زۆر دێت بۆ میوانداریكردنی بەسرە لە 25هەمین پاڵەوانێتی كەنداو.
بەلام دۆخی عێراق لە چەند رۆژی رابردوو وایكردووە هەڕەشە لەسەر ئەنجامدانی پاڵەوانەتیەكە دروست بكات.
عێراق چەند جارێكە هەوڵ دەدات یارییەكانی جامی كەنداو لە عێراق بكرێت دوای رازی بوونەی یەكێتیەكە دۆخی ئەمنی عێراق جارێكی تر دەبێتە هەڕەشە لەسەر جامی كەنداو كە بڕیارە لەسەرەتای ساڵی داهاتوو لە بەسڕە ئەنجام بدرێت