نادال چانسی بردنه‌وه‌ی پێنجه‌م پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ی هاتۆته‌ پێش

بۆتان 29/08/2022 - 18:59 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

پاڵەوانێتی تێنسی ئەمریكای كراو ، كە یاری كۆتایی گراند سلامە، ئەمرۆ دووشەممە، بە ئامادەنەبوونی ئەستێرەی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیچ دەستپێدەكات، كە بەهۆی رەتكردنەوەی وەرگرتنی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشداریكردنی ڕەتكرایەوە.
بە هەمان شێوەی جۆكۆڤیچ رۆجێر فێدرێر بەهۆی پێكانەوە بە شداری لە پاڵەوانەتیەكە ناكات كە یەكێكە لە ژمارە قورسەكانی پاڵەوانەتیەكە زۆرترین جار نازناوەكەی بردۆتەوە كە پێنج جارە.
لە پاڵەوانێتییەكە ئەستێرەی ئیسپانی رافایل ناداڵ گەرێتەوە پاڵەوانەتیەكە دوای 3 ساڵ دووركەوتنەوە لەم پاڵەوانەتیە، هەوڵیش دەدات ئەو كارە دووبارە بكاتەوە كە لە دوایین دەركەوتنیدا توانی نازناوەكە بەرزبكاتەوە .
یاریزانە ماتادۆرەكە هەوڵی بەدەستهێنانی زیاتر لە ئامانجێك دەدات لە بەشداریكردن لەم پاڵەوانەتیە، دیارترینیان زیادكردنی ژمارەی نازناوەكانی گراند سلامە، بەو پێیەی بە ٢٢ نازناو لە پێشەنگی ریزبەندە، هەروەها بەرزكردنەوەی نازناوی پێنجەمی پاڵەوانێتییەكە دوای ساڵانی (٢٠١٠ و ٢٠١٣ و ٢٠١٧ و ٢٠١٩).
دوایین جار كە نادال پێی خستە سەر یاریگای ئەمەریكای كراوە پێش ٣ ساڵ لەمەوبەر بوو، كە ئەوكات بۆ چوارەم جار نازناوەكەی لە باوەش گرت، كاتێك لە یاری كۆتاییدا لە ، مێدڤێدێڤ، بردەوە .
"ڕافا" بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە لە دوو خولی كۆتایی پاڵەوانێتیی ئەمریكای كراوە (٢٠٢٠ و ٢٠٢١) بەشداری نەكرد، ئەمەش قۆناغی بۆ دۆمینیك تیمی نەمسایی و مێدڤێدیڤی ڕووسی بەجێهێشت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە.
خاوەن پلەی سێیەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی جیهان لە لە پاڵەوانێتییەكەدا سێشەممەی بەرامبەر رینكە هیجیكاتای ئوسترالی كە لە پلەی 198 ی جیهاندایە یاری دەكات
پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ پالەوانیەتی ئەمساڵ ركابەری توند لە نێوان یاریزانە لاوەكان بەدی بكرێت و چاودێرانیش پێیان وایە بەهۆی بەشداری نەكردنی فێدرێر و جۆكۆڤیچ دەرفەت بۆ نادال هاتۆتە پێش ژمارەی نازناوەكانی لەگەڵ رۆجێر فێدرێر یەكسان بكاتەوە بۆ پێنجەم جار نازناوەكە بباتەوە.
رۆجێر فێدرێر بە بردنەوەی پێنج نازناو خاوەن زۆترین نازناوی پاڵەوانەتیەكەیە و لە دوای ئەویش نادال دێت بە چوار نازناو