كاتی تیروپشكی چامپیونس لیگ دیاریكرا

بۆتان 24/08/2022 - 18:13 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكان بۆ خولی نوێی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ 2022-2023 لە توركیا رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 07:00 بە كاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت یاری كۆتاییش لە یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورك لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.
ئەم ڤێرژنە نوێیە چامپیونس لیگ گۆڕانكاری لە خشتەی یارییەكان دەبێت بەهۆی ئەنجامدانی مۆندیالی قەتەر لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا، چونكە دەبێت پاڵاوتنەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا ئەنجام بدرێت، كە مانگێك زووترە لە كاتی ئاسایی خۆی.
یاریكۆتایی كە لە ئیستەمبۆڵ دەكرێت پێشتر بەهۆی پەتای كۆرۆناوە دوو جار نەیتوانیبوو میوانداری بكات.
یەكەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو، كاتێك یاریگاكە گواسترایەوە بۆ شاری لیشبۆنە كە میوانداری دوو چاپی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەی دەكرد، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٢١یش بەهۆی ئەو سنوورداركردنانەی كە پەتاكە سەپاندوویەتی، گواسترایەوە بۆ شاری پۆرتۆ.
ئەمە دووەم جار دەبێت ئیستەنبوڵ میوانداری یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بكات دوای ساڵی 2005، كە لیڤەرپوڵ بە سەركردایەتی رافایل بینیتێز نازناوەكەی بەدەستهێنا و بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە میلان بردەوە
ئەمساڵ یانەكان بەهۆی بەهێزكردنی پێكهاەەكانیان بۆ ركابەریكردن لەسەر نازناوی ناوەخۆی و ئەوروپی ریزەكانیان بەهێزكردووە بۆیە پێشبینی دەكرێت ركابەریەكی بەهێز بەدی بكرێت.
لە كاتی مەراسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنزلیگ بڕیارە باشترین یاریزانی ئەورووپا لە نێوان كەریم بێنزێما، كۆرتوا و دی برۆین دیاری بكرێت و باشترین راهێنەریش لە هەمان كات دیاری دەكرێت
تیپەكانی سەركەتوو بۆ چامپیونس لیگ دابەشكراون بەسەر 4 ئاست،
ئاستی یەكەم پێك دێت لە یانەكانی : ریال مەدریدی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ، ئینتراخت فرانكفۆرتی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ لە مانچێستەر سیتی پاڵەوانی پرێمەرلیگ و ، ئەیسی میلان پاڵەوانی ئیتاڵیا و ، بایرن میونخ پاڵەوانی ئەڵمانیا لەگەڵ پاریس سانجێرمان پاڵەوانی فەرەنسا و ، پۆرتۆ و ئایاكس پالەوانی پورتوگال و هۆلەندا.
ئاستی دووەمیش پێكهاتوون لە: لیڤەرپوول، بەرشلۆنە، چێڵسی، یوڤێنتۆس، ئەتڵێتیكۆ مەدرید، ئیشبیلیە، لایپزیگ ، تۆتێنهام.
ئاستی سێیەم بریتییە لە یانەكانی: بورسیا دۆرتمۆند، ساڵزبۆرگ، شاختار، ئینتەر میلان، ناپۆلی، سپۆرتینگ لیشبۆنە و بایر لیڤەركووزن.
ئاستی چوارەم هێشتا كێبڕكێیەكان بۆ گەیشتن بە چامپۆنزلیگ ماون، كلۆپ برووج و سێلتیك بەنفیكا ڤیكتۆریا پلزن ماكابی حەیفا خۆیان یەكلایی كردووەتەوە و لە ئاستی چوارەمن ، بەڵام هێشتا چوار كورسی ماون