یانە پاڵەوانەكان لاپەڕەیەكی داخراو دەكاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانكراو

سامان 23/08/2022 - 18:40 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

پێنجشەممەی داهاتوو سەرنج دەخرێتە سەر شاری ئیستەنبوڵی توركیا، كاتێك بۆ وەرزی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) تیروپشكی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت.
دیارترین یانەكانی ئەوروپا لە تیروپشكەكەدان، كە ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی بەرگریكار سەركردایەتی دەكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی سەرەتایی، بەتایبەتی نێوان تیپەكانی ئاستی یەكەم و دووەم.
لە ئاستی یەكەمدا: ڕیاڵ مەدرید، ئەنتراخت فرانكفۆرت، مانچستەر سیتی، میلان، بایرن میونخ، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ و ئەیاكس.
لە ئاستی دووەم: "لیڤەرپوڵ، چێڵسی، بەرشەلۆنە، یۆڤینتۆس، ئەتلەتیكۆ مەدرید، ئیشبیلیە، لایپزیگ و تۆتنهام، بەشدارن".
ئاستی سێیەم: "بۆروسیا دۆرتمۆند، سالزبۆرگ، شاختار دۆنێتسك، ئینتەرمیلان، ناپۆلی، سپۆرتینگ لیشبۆنو و بایر لیڤەركوزن بەشداری دەكەن".
سەبارەت بە ئاستی چوارەم، تا ئێستا "یانە بروج و سێڵتیك" ئامادەن، مارسیلیا بڕیاری نەداوە كام پۆلێنكردن لەنێوان سێیەم و چوارەمدا دەبێت، تا ئەو كاتەی پاڵاوتنەكان تەواو دەبن.
یانە گەورەكان لە هاوینی ئەمساڵدا بە گرێبەستی دیار پشتگیری ریزەكانیان كرد، بۆ ئەوەی ركابەرییەكی توند لەسەر نازناوەكان بكەن، ئەمەش نزیكمان دەكاتەوە لە رووبەڕووبوونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان یاریزانان و یانەكانی پێشوویان لە خولی داهاتووی پاڵەوانێتییەكەدا.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزانەكان بەرامبەر یانەكانی پێشوویان، ئەنتۆنیۆ رودیگەر كە بە گواستنەوەیەكی بێبەرامبەر لە چێڵسیەوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە كردووە، هەروەها بەرگریكارە ئەڵمانییەكە پێشتر لە وەرزی (٢٠٢٠-٢٠٢١) لەگەڵ بلوز نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا.
لەنێو ئەو گرێبەستانەی كە لەم هاوینەدا گرنگییەكی زۆری پێدرا، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی لە ریزەكانی یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە بۆ مانچستەر سیتی، باشترین دەستكەوتی لەم پاڵەوانێتییەدا لەگەڵ دۆرتمۆند گەیشتن بوو بە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەم وەرزە (٢٠٢٠-٢٠٢١).
هەروەها گواستنەوەی رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی لە بایرن میونخەوە بۆ بەرشەلۆنە بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ هەستێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، پێشتریش لیڤا لە وەرزی (2019-2020) لەگەڵ یانە باڤارییەكە نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بەدەستهێنابوو.
سەبارەت بە بایرن میونخ، سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی ئەستێرەی سەنیگالی سادیۆ مانێ لە ڕیزەكانی لیڤەرپوول بە بڕی 32 ملیۆن یۆرۆ، هەروەها سەنیگالیەكە لە وەرزی 2018-2019 لەگەڵ یانەی لیڤەرپول نازناوی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا، هەروەها دوو جاریش پلەی دووەمی بەدەست هێناوە.
یۆڤانتۆس بەردەوام بوو لە خولیا دڵخوازەكەی لە گرێبەستە بێبەرامبەرەكاندا، بە گواستنەوەی ئەنخێل دی ماریا لە پاریس سان جێرمان، چونكە پێشتر یاریزانە ئەرجەنتینییەكە لە وەرزی 2019-2020 لەگەڵ یانەی پاریس گەیشتبووە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
چێڵسی پاڵپشتی بەرگرییەكەی كرد بە گواستنەوەی كالیدۆ كۆلیبالی سەنیگالی لە ناپۆلی بە بڕی 33 ملیۆن پاوەند، باشترین ئەنجامەكانی لە پاڵەوانێتی ئەوروپا لەگەڵ یانەی ناپۆلی بووە، دوو جار لە وەرزی (2016-2017) و (2019-2020) گەیشتە قۆناغی 16.
یانەی بەرشەلۆنە دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان گرێبەستی لەگەڵ فرانك كیسی ئێڤواری واژۆكرد، هەروەها تەنها وەرزی رابردوو بەشداری لە چامپیۆنزلیگ كرد، لە قۆناغی كۆمەڵەكانەوە ماڵئاوایی لێكرد لەگەڵ رۆسۆنێری.
لیڤەرپوڵ بۆ شوێن گرتنەوەی رۆیشتنی مانێی گرێبەستی لەگەڵ داروین نونێزی ئۆرۆگوایی لە بەنفیكا واژوو كرد بە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ، رەنگە رووبەڕووی تیپەكەی پێشووی ببێتەوە ئەگەر بەنفیكا لە قۆناغی سەرەتاییدا بگاتە قۆناغی كۆمەڵەكان ، هەروەها نونێز تەنها وەرزی رابردوو بەشداری لە چامپیۆنزلیگ كرد و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی .
تۆتنهام گرێبەستی لەگەڵ ئیڤان پێریسیچی كرواتی لە یانەی ئینتەرمیلان بە گواستنەوەی بێبەرامبەر واژوو كرد ، لەگەڵ نێرازوریش سەركەوتنی گەورەی لە چامپیۆنزلیگ بەدەست نەهێنا، تەنها وەرزی رابردوو گەیشتە قۆناغی 16.