كێشه‌ی مپاپێ و نێیمار پاریس به‌ره‌و رووخان ده‌بات

بۆتان 15/08/2022 - 20:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

گالتیەر یەكەم تەحەدای قورسی خۆی لە پاریس ده‌ستپێكرد و ڕەنگە قورسترین ئاڵنگاری بێت جگە لە پاككردنەوەی تیپەكە لە كەش و هەوایەكی ژەهراوی و سەپاندنی چەند بریارێك بەسەر هەموواندا .
قورسی ئەوەیە كۆنترۆڵكردنی مباپێ و نەیمارن و ڕەفتارەكانیان ئاسان نییە، دەسەڵاتی مباپێ لە یانەكە گەورەتر بووە لە ڕاهێنەر و بەڕێوبەری وەرزشی نێیمار گرانترین یاریزانی یانەكەیە وەبەرهێنانی تێدا كردبێت، و ڕوویەكی ڕاگەیاندن و بازاڕگەری بەهێزی هەیە .
كەواتە سزادانی یەكێكیان بە لەسەر كورسی یەدەگ تەقریبەن مەحاڵە.. پێموانیە پەیوەندی نێوان هەردوولاش بگەڕێتەوە بۆ ئەو شێوەیەی كە هەبوو چونكە فشارەكان و كێشەكان سادە نیە.
دۆخەكە پێویستی بە دەستێوەردانی كەسی یەكەمی یانەكە ناصر خلێفی هەیە بۆ هەوڵدان و چاككردنەوەی پەیوەندی نێوانیان, ئەگەر رێگە چارەیەك مابێت ئەمە رێگایەكەیە.
مباپێ ئێستا بوونی نێیمار لە تیپەكەدا بە بەربەست دەزانێت لە ڕێگاكەیدا نێیماریش ئێستا مباپێ بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر داهاتووی لەگەڵ تیپەكە، كیلیان مپاپێش لە پشتەوە كاری لەسەر نەمانی نێیمار كردووە و داوای لە ئیدارەی یانەكە كرد گرێبەستەكەی نوێ‌ نەكەنەوە ڕزگاریان بێت.
پێم وایە ئەگەر سەرۆك یانەكە كێشەكان چارەسەر نەكات شتەكان خراپتر دەبن لە داهاتوودا. ڕەنگە بە زووی كاریگەری لەسەر ئاستی یانەكە و یاریزانەكانی تریش دروست بكات و پاریس لە خەونە گەورەكەی دووربخاتەوە ئیتر كێشەكان قورسن.