ڕیال مەدرید ئامادەیە دەست بەرداری ئەسینسیۆ بێت

بۆتان 28/06/2022 - 19:57 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرای دەكەن یانەی ریال مەدرید ئامادەیە دەست بەرداری ماركۆ ئەسینسیۆی یاریزانی تیپەكەی بێت بەر لەوەی گرێبەستەكەی كۆتایی پێ بێت كە یەك ساڵی ماوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووە ریال مەدرید هەستی بەوە كردووە ئەم یاریزانە بریاری رۆیشتنی داوە لە تیپەكە بۆیە دەیەوێت ئەم وەرزە دەست بەرداری بێت لەترسی ئەوەی بەخۆرایی لەدەستی بدات.
یانەی میلان لە دیارترین ئەو یانانەیە كە گرنگیەكی زۆر بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەدات.
لەهەواڵەكان نرخی ئەم یاریزانە جیاواز باس دەكرێت لە ئیتاڵیا دەڵێن ڕیال مەدرید داوای 20 ملیۆن یۆرۆ دەكات كەچی لە ئیسپانیا دەڵێن داوای 40 ملیۆن یۆرۆ دەكات.
ئەوەی كێشە بۆ میلان دروست دەكات موچەی یاریزانەكەیە كە پێنج ملیۆن یۆرۆیە لەیەك وەرز، ئەسینسیۆش دەیەوێت لە یانەكە بروات تا زیاتر بەشداری لە یارییەكان بكات تا بتوانێت بەشداری كردن لە مۆندیالی قەتەر بەدەست بهێنێت.