ریال مه‌درید چوامینی ناساند

بۆتان 14/06/2022 - 16:45 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانەی ریاڵ مەدرید یاریزانە نوێیەكەی چوامینی پێشكەش بە میدیاكان و هاندەرانی كرد
چوامینی وێنەی یادگاری لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكەی گرتووە، واژۆی لەسەر درێسی ژمارەی "18" كرد ئەو درێسەی كە لە وەرزی نوێدا لەگەڵ مێرینگی دەیپۆشێت.
ئەمە ئەو درێسەیە كە گاریس بەیڵ دوای رۆیشتنی لە یانەی ریاڵ مەدرید بە شێوەی خواستن كە پەیوەندی بەتۆتنهام كرد دوای گەڕانەوەی ئەم درێسەی دەپۆشی.
چوامینی لە میانی كۆنفرانسی پێشكەشكردنەكەیدا وتی: پەیوەندیكرد بە ڕیاڵ مەدرید خەونێكە بوو، توانیم پێی بگەم، كاتێك زانیم ڕیاڵ مەدرید ئارەزووی گرێبەستكردنم لەگەڵ دەكات، بۆ یەك خولەك بیرم نەكردەوە، دەمەوێت جێ پەنجەم لە تۆپی پێدا و لە یانەكە هەبێت ، و هەڵبژاردنی من بۆ شاهانە باشترین بڕیارە بۆ من”.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "بەختم باش بوو قسەم لەگەڵ بنزیما و كاماڤینگا كرد، كە زۆر باشتر بوون، بنزیما باشترینی جیهانە و كاتێك زانی كە دانوستانەكان بە باشی بەڕێوەدەچن، ئەو زۆر رێنمونی كردم سوپاسی دەكەم بۆ هەموو شتێك.
روونیشیكردەوە: "كیلیان مباپێ بڕیاریدا لە پاریس سان جێرمان بمێنێتەوە، هەروەها ئەویش دەیزانی كە من مۆناكۆ جێدەهێڵم، هەروەها دەیویست پێگەی من بزانێت لەبارەی گواستنەوە بۆ پاریس، بەڵام لە خواستی من تێگەیشت بۆ گواستنەوە بۆ ریال، ئەویش دڵخۆشە كە من درێسی ریال مەدرید دەپۆشم
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەر لە سەرەەتاوە شانبەشانی دووانە لە هێڵی ناوەڕاست یاریم دەكرد، لەگەڵ ئەوەی ریاڵ مەدرید بە شێوەی (4-3-3) یاری دەكات، ، هەروەها توانام هەیە بۆ ئەوەی وەك هێڵی ناوەڕاست یان هێڵی ناوەڕاستی بەرگری یاری بكات، هیچ كێشەیەك لەوەدا نییە.
فلۆرنتینۆ پێرێز، سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پێشوازی لە یاریزانە تازەهاتووەكە كرد، كە ناوی ئاوریلیان چوامینییە، دوایین گرێبەستی یانەی ریاڵ مەدرید كە لە مۆناكۆی فەرەنسییەوە هاتووە.

هەر میانی كۆنفرانسی پێشكەشكردنەكەدا، پێرێز قسەی كرد ووتی : بەخێر بێیت بۆ ریاڵ مەدرید، ئێرە ئەو شوێنەیە كە هیوا و تەحەددای گەورەمان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ریال مەدرید تیپی نازناوەكانە ، هەموومان بیر لە پانزەهەمین نازناوی ئەوروپا دەكەینەوە، بەتایبەتی یاریزانەكان".
تەحەددیاتی داهاتوو قورس دەبێت، بۆ ئەمەش دەبێت تیپەكە بەهێز بكەین بە یاریزانی گەورە، ئەمڕۆش گرێبەست لەگەڵ یاریزانێكی دیار دەكەین، هەروەها پێشوازی لە یەكێك لە باشترین یاریزانانی ناوەڕاست دەكەین كە ناوی چوامینییە