گابرێیل خیسۆس ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ بۆ یاری كردن بچێته‌ ڕیال مه‌درید

بۆتان عومه‌ر 14/06/2022 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یاریزانی به‌رازیلی گابرێیل خیسۆسی هێرشبه‌ری مانچسته‌رسیتی چاره‌نوسی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندی كردن به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌.
گرێبه‌ستی خیسۆس له‌گه‌ڵ مانچسته‌رسیتی له‌ هاوینی 2023 كۆتایی دێت و ئه‌م یاریزانه‌ ئاره‌زوو ده‌كات له‌م هاوینه‌ له‌ یانه‌ی مانچسته‌رسیتی بروات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاس خیسۆس ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ بچێته‌ یانه‌ی ریال مه‌درید و ده‌یه‌وێت بۆ یاری كردن له‌ پرێمه‌رلیگ به‌رده‌وام بێت.
ریال مه‌درید به‌دوای هێرشبه‌رێك ده‌گه‌ڕێت تا شوێنی كه‌ریم بن زیما بگه‌رێته‌وه‌ له‌ یارییه‌كان به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ مۆركردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كیلیان مبابێی ئه‌ستێره‌ی پاریس سان جێرمان.
هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ئه‌رسناڵ و چێڵسی و تۆتنهام له‌هه‌وڵدان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ خیسۆس واژوو بكه‌ن.
خیسۆس له‌ وه‌رزی رابردوو له‌ 41 یاری له‌گه‌ڵ مانچسته‌رسیتی به‌شداری كردوو توانی 13 گۆڵ تۆمار بكات و 12 گۆڵ دروست بكات.