له‌ بازاڕی گواستنەوە ڕیاڵ مەدرید چی پێویسته‌؟!

بۆتان 02/06/2022 - 17:48 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش
 
 
لە سه‌ر ئاستی گۆڵپارێز هیچ گۆرانكاریه‌ك نیه‌ و كۆرتوا بێ ركابه‌ره‌.
لەهێڵی بەرگری دوای بۆندکردنی ڕودیگێر دووانەیەک لەگەڵ میلیتاو دروست دەکات و ئالابا ده‌كرێت وه‌ك یاریزانی باڵ سوودی لێوه‌ربگیرێت و مێندی وەک جێگرەوەی ئالابا بێت و پێم وایە یانەکە دەبێت هەوڵی فرۆشتنی بدات چونکە ئەگەری هەیە یاریزانێکی باشتر لەو بەدەست بهێنیت بۆنمونه‌ بۆرناسوسای به‌رگری شوتگارت
لای ڕاستەوە کارفخال تەنها شوێنگرەوەی ناوێت بەڵکو ڕکابەرێکی بەهێزە بۆی ناوەندی پشت ڕاست پێویستی بە پاڵپشتیەکی باش هەیە.
فایجۆ یاریزانێکە لە ئاستی تیپەکە نیە و باشترە جارێکی تر بە خواستن بدرێتەوە بۆ تیپێک کە بەردەوام یاری تێدا بكات دواتر قەرەبووی بە گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی لاوی بەهرەمەند و هه‌رزان له‌ بارزانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان یان بەرگریکارێکی بە ئەزموون بە سیستەمی قەرز.
ناوەڕاست : ئەم هێڵە پێویستی بە تەنها یەک یاریزان هەیە، لەگەڵ ڕۆیشتنی ئیسکۆ.. وا باشترە گرێبه‌ستێك واژۆ بکرێت ، بۆ نمونە یاریزانێک بە تایبەتمەندی وه‌ك بارێلا ئامادەکاریشه‌ بۆ قەرەبووکردنەوەی مۆدریچ لە داهاتوودا و وەک پاڵپشتێکی بەهێز کە بتوانێ لە هەر کاتێکدا و لەسەر حسابی هەر یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاست لە تیپەکەدا یاری بکات .
بەڵام یانەکە ئێستا بەرەو بژاردەی چاوامینی دەڕوات کە یاریزانێکی زۆر نایابە، بەڵام به‌ بۆچوونی من بارێلام پێ باشترە چونکە ڕۆڵی جیاوازه‌و و لە ڕۆڵی مۆدریچ دەچێت لە کاتێکدا چوامینی ڕۆڵی بە جۆرێک له‌ جۆره‌كان له‌ کاماڤینجا و کاسیمیرۆ و کروس و ڤالڤێردی ده‌چێت.
لە هێڵی هێرشبەری لای چەپ.. ڤینیسیۆس و هازارد و لای ڕاست ڤاسکێز .. لەگەڵ چاوەڕوانی ڕۆیشتنی ئەسینسیۆ و ئه‌وه‌ گاریس بەیڵیش رۆیشت .. ئه‌م هیڵه‌ پێویستی به‌ یاریزانێکه‌ باشترە قاچی چەپی باش بێت وەک ئەنتۆنی یاریزانی ئەیاکس ڕاڤینها یاریزانی لیدز یان یاریزانێكی له‌وشێوه‌یه‌.
لە سه‌ره‌رم دەبێت یۆڤیچ و ماریانۆ دیاز به‌رێبكرێن و دڵی هێرشبه‌ر یاریزانێكی به‌توانای وه‌ك نۆنێسی پێویسته‌ وه‌كو یه‌ده‌گ ده‌كرێت سوودی لێوه‌ربگرێت و ئاماده‌كاریشه‌ بۆ دوای كه‌ریم.
هێڵی هێرشبردن بەم شێوەیە دەبێت:
ڤینسیۆس بنزیما ئەنتۆنی له گه ڵ:هازارد نۆنیس و ڤاسکێز
ڕۆدریگۆ دەبێتە جۆکەر لە هێرشبەریدا.. دەتوانێت لە هەموو شوێنێكی هێرشبه‌ری یاری بکات ، لە باڵی ڕاست یان چەپ ، وە وەک هێرشبەری دڵ یان هێرشبەری دووەم .
بە کورتی .. دوای گرێبەستەکەی ڕودیگێر ڕیاڵ مەدرید پێویستی بە 4 گرێبەست هەیە لە نێوان یاریزانەکانی وه‌ك جێگره‌وه‌و پێویستی بۆ تیپه‌كه‌.
بە گشتی ریال مەدرید لەمێرکاتۆدا ئه‌ركی زۆر ئاسانتره‌" وه‌ك مان یونایتد و به‌رشلۆنه‌ و ئینته‌ر و یۆڤینتۆس نیه‌ پێكهاته‌كه‌ی كێشه‌ی زۆری هه‌بێت .
بۆچوونی تۆ چیه‌؟؟
بۆتان عومه‌ر