ملیارەكەی گواردیۆلا!!!

بۆتان 05/05/2022 - 18:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

گواردیۆلا لەو كاتەوەی بۆتە ڕاهێنەری مان سیتی یانەكە ملیارێك یۆرۆی بۆ خەرجكردووە بۆ كڕینی یاریزان و بە دڵی خۆی گرێبەستی كردووە ، یەك ملیار یۆرۆ؟؟ََ!! بەڵێ، ژمارەكە ڕاستەقینە ملیارێك یۆرۆیە..
كێشەكە لێرە نیە یانەیەكی بەخشندەی دۆزیوەتەوە پارەی پێویستی بۆ تەرخانكردووە ، ئیتر سروشتیە تا دوو ملیار سەرف بكات .. بەڵام كێشەكە ئەوەیە كە ئەو دەستكەوتەكانە بەدەست ناهێنێت كە یەكسانە بەوەی كە خەرجی كردووە .
كەس ناتوانێت قەناعەتم پێبكات كە سێ نازناوی خول لەگەڵ چەند جامێكی ناوخۆیی مەعقولە بۆ ڕاهێنەرێك ملیارێك یۆرۆ خەرج بكات.
لە بەرامبەردا یۆرگن كلۆپ هاتە سەر تیپێكی تەواو وێرانكراو و نیوەی پیپی خەرجكردوو، كەچی هەموو نازناوەكانی لەگەڵ لیڤەرپوول بردەوە (جگە لە ئێف ئەی كەپ) .. ئەمڕۆش سێیەم یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ دەكات لەگەڵ تیپەكە، لەكاتێكدا پیپ تەنها دوو جار توانیویەتی بگاتە قۆناغی پێش كۆتایی لەگەڵ سیتی! و جارێكیش كۆتایی
بیهێنە پێشچاوی خۆت لە ماوەی یەك ساڵدا چێڵسی توانیویەتی 3 یاری كۆتایی ئەنجامبدات كە چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەوروپی و جامی جیهانی یانەكان سەرجەمیشیانی بە دەستهێنا ملیارێرێك لە ماوەی 6 ساڵدا هیچی نەكردووە.
هانس فلێك مێژووێكی جوانی لەگەڵ بایرن تۆماركرد دوای ساڵێك پێشوازی لە یانەیەكی وێرانكرد كەلەگەڵ كۆڤاچ یانەكە تەواو رووخابوو چامپیونس لیگیشی بردەوە، لەكاتێكدا پیپ گواردیۆلا نەیتوانی بگاتە یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ لە ماوەی سێ ساڵدا لەگەڵ نەوەیەكی مێژووی بایرن میونخ .
گواردیۆلا لە هەلومەرجێكی زۆر جیاوازدا كاردەكات بە كاتێكی زۆر و متمانەیەكی باش لە كە ئیدارەی یانەكەی بەم كوڕەیان هەیە چونكە ئەو هەڕەشەی دوورخستنەوەی لەسەر نیە بە پێچەوانەی زۆربەی ڕاهێنەرەكان كە ناچارن كار بكەن.
دواتر پیپ بودجەیەكی بێسنوری بۆ ئامادەكراوە كە وای لێدەكات بیر لە گرێبەستكردن بكاتەوە لەگەڵ هەر ناوێك كە بە مێشكیدا بێت .. ئەم دۆخە جیاوازانە دەبێت دەستكەوتی جیاواز بەرهەمبهێنن.. بەڵام ڕاستیەكەی ئەوەیە دەستكەوتەكانی سیتی لەگەڵ پیپ زۆر ئاساییە بەراورد بەو دۆخەی كە لە ژێر دەستیدایە.
چی دەبوو ئەگەر گواردیۆلا بخرێتە ژێر هەلومەرجی قورستردا بە بودجەیەكی دیاریكراو فشاری زیاتر؟