كلۆپ و ئێمری باسی یاریه‌كه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن

بۆتان 03/05/2022 - 12:08 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 بە كاتی هەرێمی كوردستان یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێشكۆتایی چامپیونس لیگ لە نێوان هەردوو یانەی ڤیاریال و لیڤەرپول لەسەر یاریگای لاسارامیا ئەنجام دەدرێت و لە یاری یەكەمیش لیڤەرپول بە دوو گۆڵی بێ‌ وەلام براوە بووە.
پێش یاری یانەكەشی ، ئۆنای ئیمری ڕاهێنەری یانەی ڤیاڕیاڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند، پێویستە یاریەكی نمونەیی ئەنجامبدەن تا بتوانن بردنەوە بەدەستبهێنن. ووتیشی لە یاریگای خۆمان و بە پاڵپشتی هاندەران دەمانەوێت لە یانەیەكی گەورەی وەك لیڤەرپوڵ ببەنەوە و گەیشتن بە یاری كۆتایی مسۆگەربكەن.
هەروەها كلۆپیش ووتی : هەموو یارییەكانی چامپیۆنز لیگ قورسە و دەمانەوێت بەرامبەر ڤیاریاڵ شێوازی خۆمانن جێبەجێ بكەن لە یاریگادا.
ووتیشی : هێشتا یانەكەم گەیشتنی بە یاریكۆتایی مسۆگەر نەكردووە بەلام دەمانەوێت لایەنێكی یاریكۆتایی بین و بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانەكانم ئامادەن.