ڕۆما ده‌یه‌وێت خزمه‌تی خۆی و میلان بكات

بۆتان 23/04/2022 - 14:29 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

چۆزێپی میاتزا دەبێتە شوێنی رووبەرووبوونەوەی گورگەكانی پایتەخت و تیپەكەی دووەمی شاری میلانۆ كە هەوڵی بە دەستهێنانی سكۆدیتۆ دەدات.
پێبینی دەكرێت یاریگای جۆزێپی میاتزا پر بێت لە هاندەر بۆ یاری لووتكەی گەڕی 34ی خولی ئیتاڵیا كاتێك رۆما بەسەرپەرشتی مۆرینهۆ بەرامبەر ئینتەرمیلان یاری دەكات.
مۆرینهۆ بەرامبەر تیپە كۆنەكەی یاری دەكات ئەو تیپەكەی میّژووی لەگەڵ نوسیەوەتەوە هەرچەندە مۆرینهۆ هاتووە بۆ وەرگرتنی 3 خاڵ و شكست پێهێنانیان، بەلام ئەو لەلای هاندەرانی ئینتەر هەر خۆشەویستەو لە دڵی ئەوان دەمێنێتەوە كە ساڵی 2010 خەونی لە مێژینەوە بۆ بەدیهێنان كاتێك نازناوی چامپیونس لیگی بۆ یانەكە بردەوە.
مۆرینهۆ ئەمجارە هاتووە خزمەتی خۆی و میلانیش بكات كە لە چەند یاری رابردوو رۆما ئاستێكی نایاب پێشكەش دەكات زیاتر لە 12 یاریە ئەم تیپەكە دووچاری هیچ شكستێك نەبووە چاوی لەوەیە بتوانێت لەم یاریەش بە ئەجامێكی ئیجابی بگەرێتەوە، هەرچەندە ئەم یارییە بۆ كوڕانی مۆرینهۆ زۆر قورسەو حساباتێكی ووردی تێدایە بە تایبەت لە رووی تەكتیكیەوە هەردوو یانەش یاریزانەكانیان بە تواوی ئامادەن تەنها زانیلۆ لە رۆما بەهۆی كەلەكەبوونی كارتەكانی و ڤیدال لە ئینتەر بەۆهی دووچاری بوونی بە پێكان لە یاریەكە بەشداری ناكەن.
ئەوەی تایبەت بێت بە یانەی ئینتەرمیلان ئەم تیپە دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوی سكۆدیتۆ بكات ، ئینتەر لەم وەزرە ئاستی بەرزی و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینیوە ، نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشكەش بكات كە هاندەرانی هیوایان بۆ دەخواست بەلام هێشتا ئەوان لە نازناوەكە دوورنین.
بە تایبە بردنەوەی لە رۆما هەنگاوێكی تر ململانێكی لەگەڵ میلان دەباتە قۆناغێكی تر چەقی ململانێكی نازناوەكە لە میلانۆ دەمێنێتەوەو ركابەریەكەش توندتر و بەهێزتر و پڕ ركابەری تر دەبێت.
مۆرینهۆ لە بارەی یاریەكە ڕاگەیاند : ئێمە بۆ بردنەوە دەچینە میلانۆ دەمانەوێت بۆ وەرزی دهاتوو لە چامپیونس لیگ یاری بكەین ئەگەر بمانەوێت بگەینە ئەو ئامانجەش نابێت یاریزانەكان بە ترسنۆكانە یاری بكەن و دەبێت هەموو هەولێكی خۆیان بخەنە گەڕ ئێمە دەمانەوێت بە باشترین ئاست دەربكەوین هەرچەندە بەرامبەر ئینتەر ئەركە قوڕسە بەلام ئێمەش رۆماین و خاوەن كۆمەلێك یاریزانی لاو بە تواناین.
لە بەرامبەردا سمیۆنی ئینزاگی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان ڕاگەیاند : رۆما چەند یارییەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات لەگەڵ مۆرینهۆ بە گشتی رۆما ئەم وەرزە لەگەڵ مۆرینهۆ تەواو جیاوازە مەترسین بۆ سەر هەموو تیپێك بۆیە ئەمەش ئەركەكەی ئێمەی قورستر كردووە.
هەوڵی ئێمە بردنەوەی 3 خاڵی یاریەكەیە بۆ ئەوەی هەوڵ بدەین لە ركابەری میلان بمێنینەوە بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزە كە ئامانجی ئێمەیە چەند یارییەكی قورسمان لەبەردەم ماوە دەبێت لە هەموو یاریەكان بە ئاستێكی بەرز دەربكەوین و نابێت هەڵە بكەین بردنەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگەو متمانەی زیاترمان پێدەدات.
لە ئێستادا یانەی ئینتەرمیلان خاوەنی 69 خاڵەو پلەی دووەمی خولی ئیتاڵی گرتووە بە دوو خاڵ لە دواوەی میلانی پێشەنگە بەلام ئینتەر یاریەكی كەمتر ئەنجامداوە.
لە بەرامبەردا یانەی رۆما پلەی پێنجەمی گرتووەو خاوەنی 58 خاڵەو پێنج خاڵ لە ناوچەی گەیشتن بە تۆپ فۆر دوورە كە دەیگەیەنێتە چامپیوسن لیگی وەرزی داهاتوو.