ئینتەرمیلان دێربی توڕه‌یی لە میلان بردەوە

بۆتان 20/04/2022 - 12:04 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئینتەرمیلان دێربی غەزەبی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە میلان بردەوەو سەركەوت بۆ یاری كۆتایی جامی یانەكانی ئیتاڵیا.
لە یارییەكە یاریزانانی ئینتەر ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، لەخولەكی چوار لاوتارۆ مارتینز گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد، هەمان یاریزان بەر لەكۆتایی گێمی یەكەم بە پێنج خولەك گۆڵی دووەمی خۆی و تیپەكەی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لەخولەكی 82 رۆبن گۆسینس گۆڵی سێیەمی ئینتەرمیلانی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیلان گەیشتە یاری كۆتایی جامەكەو میلانیش ماڵئاوایی كرد.