ئه‌مشه‌و دێربی توڕه‌یی به‌رێوه‌ده‌چێت

سامان 19/04/2022 - 16:22 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

بۆ گەیشتن بەیاری كۆتایی جامی یانەكانی ئیتاڵیا لەسەر یاریگای جۆزیپی میاتزا لەیاری گەرانەوەی پێش كۆتایی جامی یانەكانی ئیتاڵیا لە دێربی تورەیی یانەی ئینتەرمیلان میوانداری میلان دەكات.
ئەم دوو یانەیە ئەم وەرزە ئاستێكی بەرزیان لەخولی ناوەخۆ پێشكەش كردووە، هەردوو یانە ركابەری دەكەن لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ناوەخۆ.
لە ئێستادا میلان پێشەنگی خولی ناوەخۆی گرتوە بەكۆكردنەوەی 71 خاڵ ، بەجیاوازی دوو خاڵ لە پێش ئینتەرمیلانی پاڵەوانی وەرزی رابردووە بەڵام ئینتەرمیلان یارییەكی دواخراویشی هەیە.
میلان لە جەولەی رابردووی خولی ئیتاڵیا بردنەوەی بەرامبەر جەنەوا بەدەست هێنا، هەرچی ئینتەرمیلانە لە سبیزیای بردەوە.
میلان ئەم وەرزە بەهێز بۆ ركابەری كردن لەسەر بردنەوەی نازناوەكانی خولی ناوەخۆ هاتۆتە پێشەوە، ئەم تیپە هەوڵ دەدات بگاتە یاری كۆتایی جامی ئیتاڵیا و بیۆلی راهێنەر یانەكەی بەشێوەیەكی باش ئامادە كردووە هەوڵ دەدات نازناوەكە بردنەوە لەم یارییەدا تۆمار بكات و بگاتە یاری كۆتایی.
یاری چوونی نێوانیان بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هاتوە، لەم یارییەدا میلان بە بردنەوەو بەرامبەر بوون بەهەر ئەنجامێك جگە لە بێ گۆڵ دەگاتە یاری كۆتایی .
بۆ ئەم یارییە هەریەك لە كالابریا و رۆمانیۆلی گومان دەكرێت بەشداری لە یارییەكە بكەن، بەڵام ئەمەش یەكلاكەرەوە نیە، زلاتان ئیبراهیمۆفیچیش بەهۆی پێكانەوە بەشداری لە یارییەكە ناكات، ستیڤانۆ بیۆلی راهێنەری یانەی میلان لەبارەی ئامادەكاری تیپەكەی گوتی:" تیپەكەمان بەشێوەیەكی باش ئامادەیە نامانەوێت دەرفەتی بردنەوە لەدەست بدەین، هەوڵ دەدەین سەركەوتن لە یارییەكە بەدەست بهێنین، بەردەوام یاریزانەكانمان لە یارییە گرنگەكان ئاستێكی باشیان پێشكەش كردووە.
ئەوەی تایبەتە بە ئینتەرمیلان ئەم یانەیەش كار بۆ ئەوە دەكات بگاتە یاری كۆتایی جامەكە، ئینتەرمیلان پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكات ئینجا دەگاتە یاری كۆتایی جامەكە، جگە لە بردنەوە هەر ئەنجامێكی تر دژ بە تیپەكەی سیمۆنی ئینزاگی دەبێت.
لەم یارییەدا گومان هەیە ئینتەرمیلان بتوانێت بەشداری بە ئەلیساندرۆ باستۆنی بكات بەهۆی ئەوەی لەدواین یاری یانەكە لەخولی ئیتاڵیا توشی پێكان بوو، راهێنەری ئینتەرمیلان هەوڵ دەدات پلانێكی باش پەیرەو بكات چونكە ئاستی ئەم یانەیە لە چەند یاری رابردوو بەرەو بەرز بوونەوە چووە پێشبینی دەكرێت ئەنجامی باش تۆمار بكات.
لەم وەرزەدا لەخولی ئیتاڵیا دوو یارییان بەرامبەر یەكتری ئەنجامداوە، لە یارییەك میلان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك براوە بووە، لە یارییەكەی تریشدا بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوونە، ئەم یارییەش بە یارییەكی جەماوەری لەسەر ئاستی ئیتاڵیا و جیهان هەژمار دەكرێت و ركابەرییەكی لەمێژینە لەنێوان هەردوو یانە هەیە.