پاریس پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ كرد

بۆتان عومه‌ر 28/11/2021 - 17:51 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە ركابەریەكانی گەڕی 15ی خولی پلەیەكی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سانت ئیتیان بوەوە ، تیپەكەی پایتەخت بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك براوەی یاریەكە بوو.
پاریس دواكەوتنی خۆی كردە پێشكەوتن كانێك لە خولەكی 23 دینیس بوانگا گۆڵێكی بۆ سانت ئیتیان تۆماركرد لە كۆتا خولەكی ئەم گێمە ماركینۆس بە ئەسیستی مێسی ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە و گێمی یەكەم بەم ئەنجامە كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم پاریس باشتر دەركەوت و لە خولەكی 79 دی ماریا گۆڵی پێشكەوتنی پاریسی تۆماركر د.
دواین گۆلیش هەر بە واژۆی ماركینتۆس بە پاسێكی مێسی بوو یاریزانانی پاریس یاریەكەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە سوودی یانەكەیان كۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان خاڵەكانی بەرزكردەوە بۆ 40 خاڵ و لە پیشەنگی ڕیزبەندی مایەوە و سانت ئیتیانیش بە 20 خاڵ لە پلەی كۆتایی ریزبەندە.