ئه‌رسیناڵ له‌ ئه‌ستۆن ڤێلای برده‌وه‌

بۆتان عومه‌ر 23/10/2021 - 15:14 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لەیاری كردنەوەی جەولەی نۆیەمی پرێمەرلیگ یانەی ئەرسناڵ بردنەوەی چوارەمی لەم وەرزە تۆمار كرد كاتێك لەسەر یاریگای ئیمارات بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەستۆن ڤێلای بردەوە.
تۆماس تیبی بارتی لەخولەكی 23 گۆڵی یەكەمی ئەرسناڵی تۆمار كرد،لەكۆتا خولەكی گێمی یەكەمیش ئۆبامیانگ تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.
لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە 11 خولەك ئیمیل سمیت رۆی گۆڵی سێیەمی ئەرسناڵی تۆمار كرد، تاكە گۆڵەكەی ئەستۆن ڤێلاش لەلایەن جاكۆب رامسی لەخولەكی 82 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش ئەرسناڵ بووە خاوەنی 14 خاڵ پلەی نۆیەمی گرتوە.