هه‌ڵبژاردنی یانه‌كانی كوردستان له‌ كاتی خۆی ئه‌نجام ده‌درێت

بۆتان عومه‌ر 13/10/2021 - 18:04 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە چەند رۆژی رابردوو دەنگۆی دواخستی هەڵبژاردنی یانەكان باسێكی گەرمی شەقامی وەرزشی كوردستان بوو، بەشێك لە یانەكان هەوڵیان دەدات هەڵبژاردنی یانەكان دوابخەن، بەلام سەرچاوەیەك لە لیژنەی بالای سەرپەرشتیكردنی هەڵبژارنی یانەكان بە سپێدەی ڕاگەیاند هەڵبژاردنی یانەكان لە كاتی خۆی دەكرێت.
عزیز جەوهەر ئەندامی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیكردنی هەلبژاردنی یانەكانی كوردستان ڕایگەیاند هەلبژاردنی یانەكان لە كاتی خۆی دەكرێت و تاكو ئەم ساتە هیچ باسێك لە دواخستنی هەلبژاردنی یانەكان نەكراوە.
ووتیشی : سبەی پێنج شەممە كاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی وردەكاریی تەواو لەبارەی چۆنییەتی و رێنمایی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی یانەكان ئاشكرا دەكەین.
لە ماوەی رابردوو هەندێك لە سەرۆك و كارگێری یانەكان بە بیانوی جیاواز هەوڵیاندەدا هەلبژاردنی یانەكان داوا بخرێت ئەمە لە كاتێكدایە چوار ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی رابردووی یانەكان تێپەڕێوە.