دێخیا سێ خاڵی به‌رامبه‌ر وێستهام بۆ مان یونایتد به‌ ده‌ستهێنا

بۆتان عومه‌ر 19/09/2021 - 19:49 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە ركابەریەكانی گەڕی پێنجەمی خولی نایابی یانەكانی ئینگڵتەرا یانەی مانچستەر یونایتد بە زەحمەت لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە وێستهام یونایتدی بردەوە كە دێخیا یانەكەی لە بەرامبەربوونێكی مسۆگەر رزگار كرد.
لە خولەكی30 سعید بن رحمە گۆڵی یەكەمی وێستهامی تۆماركرد دواتر لە خولەكی 35 كریستانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی یەكەمی خۆی و یەكسان كردنەوەی تۆماركرد ئەمەش گۆڵی چوارەمی بوو لە كۆی 3 بەشداریكردنی لەگەڵ مان یونایتد گێمی یەكەم بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم جێسی لینگار دوای بەشداریكردنی لە خولەكی 73 لە خولەكی 88 گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ یانەكەی تۆماركرد.
لە دواین خولەكی زیادكراویش دی خیا یانەكەی لە بەرامبەربوون لە دەستدانی 2 خاڵ رزگار كرد كاتێك ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ وێستهام هەژماركرد بەلام دی خیا تۆپەكەی گەڕاندەوە و یایش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێك لە سوودی مان یونایتد كۆتایی هات.
بەم سەركەوتنە مان یونایتد بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ بە جیاوازی گۆڵ لە گەڵ لیڤەرپولی پێشەنگ پلەی دووەمی گرتووە و وێستهامیش خاوەنی 8 خاڵەو بە شێوەیەكی كاتی لە پلەی هەشتەم مایەوە.