جۆڤاك جۆكۆفیچ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌

بۆتان عومه‌ر 05/09/2021 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

نۆڤاك جۆكۆفیچی صربی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌می پاڵه‌وانێتی ئه‌مه‌ریكای كراوه‌ له‌یاری تێنسی سه‌رزه‌وی دوای بردنه‌وه‌ی له‌ یاریزانی ژاپۆنی كی نیشیكۆری به‌ئه‌نجامی سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ك كۆمه‌ڵه‌.
سه‌ره‌تا یاریزانه‌ ژاپۆنیه‌كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به‌ئه‌نجامی (7-6) خاڵ برده‌وه‌، پاشان جۆكۆفیچ سێ كۆمه‌ڵه‌ی له‌دوای یه‌كی به‌ئه‌نجامه‌كانی (6-3) و (6-3) و (6-2) برده‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش جۆكۆفیچ خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چواره‌م و هه‌نگاو به‌ره‌و بردنه‌وه‌ی نازناوی ژماره‌ 21 ده‌نێت له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌كانی جیهان.