عه‌دنان درجال گه‌مارۆی وه‌رزشی سه‌ر یاریگاكانی عێراق هه‌ڵده‌گیرێت

بۆتان عومه‌ر 05/09/2021 - 15:28 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

عه‌دنان درجالی وه‌زیری وه‌رزش و لاوان گه‌شبینی خۆی نیشاندا له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ئابڵوقه‌ی وه‌رزشی سه‌ر یاریگاكانی عێراق هه‌ڵبگیرێت.
درجال ووتی :" عێراق مافی خۆیه‌تی له‌ یاریگا و به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یارییه‌كان بكات و ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌كرێت شتێكی كاتیه‌و كۆتایی پێدێت".
گوتیشی :" ده‌سته‌ی كاتی هه‌وڵی زۆریانداوه‌ به‌هاوكاری دۆستان بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر عێراق له‌یاریگاكانی خۆی یاری ئه‌نجام بدات".
له‌كۆتایشدا گوتی :" عێراق سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانی فیفای جێ به‌جێ كردووه‌و هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه‌ تا یارییه‌كانی خۆی له‌یاریگای خۆی ئه‌نجام نه‌دات و هاوڵاتیانیش زیاد له‌ پێویست به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتراون.