عێراق خالێكی گرنگی له‌ كۆریای باشور وه‌رگرت

بۆتان عومه‌ر 02/09/2021 - 16:20 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 قەتەر لە كۆمەڵەی یەكەمدا هەڵبژاردەی كۆریای باشوور سیئۆلی پایتەخت پێشوازی لە هەلبژاردەی عێراق كرد و یاریەكەش بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.
لە گێمی یەكەمی یاریەكە كۆریای باشور لە عێراق باشتر دەركەوت بەڵام نەیتوانی تۆڕی گۆڵی تیپی میوان بهەژێنێت و ئەم گێمە بە بەرامبەربوون كۆتایی هات.
لە گێمی دووەم هێرشبەرانی هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆریان دا گۆڵی پێشكەوتن تۆماربكەن، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان شكستی هێنا و سەرئەنجام یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.
بەو یەكسانبوونەش هەردوو هەڵبژاردە بوونە بووە خاوەنی خاڵێك لە كۆمەڵەی یەكەم هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئێران و سوریا و ئیمارات و لوبنان و كۆیای باشور و عێراق لەخۆدەگرێت.