یانەكانی پرێمەرلیگ پێشنیار بۆ گۆڕانكاری لەخولی نایابی ئینگلتەرا دەكەن

بۆتان عومه‌ر 12/10/2020 - 20:37 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

یانەكانی پرێمەرلیگ پێشنیار بۆ ئەوە دەكەن گۆڕانكاری لەخولی نایابی یانەكانی ئینگلتەرا ئەنجام بدرێت .
نۆ یانەی كۆنتی خولی نایاب ڕەزامەندیان لەسەر شەش خاڵ لە كۆی نۆ خاڵ نیشانداوە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە تۆپی پێی ئینگلیزی بكرێت ، لەوانەش ڕەزامەندن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا و جامی قەڵغانی خێرخوازی و سەرجەم خولەكان ژمارەی یانەكانیان 24 یانە بێت تەنها خولی نایاب ژمارەی یانەكانی 18 یانە بێت.
لیڤەرپول و مانچستەریۆنایتد پێشنیاری ئەوەیان كردووە گۆڕانكاری بە پەلە لە تۆپی پێی ئینگلیزی بكرێت ژمارەی یانە نایابەكان بۆ 18 یانە كەم بكرێتەوەو دوو یانە دابەزێت و تیپی سێیەمیش لەگەڵ خاوەنی پلەی سێیەمی پلەیەك بۆ مانەوە یاری بكات و جگە لە پرێمەرلیگ هاوكاری یانەكان بكرێت بەبڕی 250 ملیۆن پاوەند.