كۆنتی: به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ یاری به‌رامبه‌ر شاخته‌ر ئاماده‌كارییمان كردووه‌

بۆتان عومه‌ر 17/08/2020 - 14:05 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

تا ئێستا چاره‌نوسی كۆنتی له‌گه‌ڵ ئه‌نته‌رمیلان جێگای گومانه‌ به‌ڵام ئه‌م راهێنه‌ره‌ پێویستی به‌ دوو بردنه‌وه‌ی تر هه‌یه‌ تا ببێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئه‌وروپا.
بریاره‌ ئه‌مشه‌و ئه‌نته‌رمیلان به‌رامبه‌ر شاختاری ئۆركرانی له‌یاری پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا یاری بكات به‌ر له‌یارییه‌كه‌ كۆنتی باس له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:" دڵخۆشم له‌ پێناو ئه‌و یانه‌یه‌ كار ده‌كه‌م، دڵخۆشترده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌ر نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌، دڵخۆشیه‌كه‌م له‌ پێناو خۆم نیه‌ به‌ڵكو له‌ پێناو یانه‌كه‌مه‌،ئه‌نته‌ر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ من كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری گه‌وره‌ی بۆ بكه‌م".
كۆنتی گوتیشی :"شاختار تیپێكی زۆر باشه‌و ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات ئێمه‌ رێزیان ده‌گرین و تیپه‌كه‌ی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌ كردووه‌و هیوام وایه‌ بتوانین ئه‌مشه‌و بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ین".