یاریگای كامپ نو ده‌بێته‌ شانۆی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ناپۆلی

بۆتان عومه‌ر 08/08/2020 - 17:55 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

بەرشلۆنە لە بارودۆخێكی خراپدایە ناپۆلی لەو خراپتر ئەم دوویانەیە بەبێ‌ ئامادەبوونی هاندەر لەسەر یاریگای كاپ نوو یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.
بلوگرانا بە كۆمەلێك كێشە دەنالێنێت، كێشەی كارگێری ، كێشەی راهێنەر ، خراپی ئاستی بەشێك لە یاریزانەكان و لە دواوەی هەمووشیان پێكان.
هاورێیانی مێسی رێگایەكی سەختیان لەبەردەمە لە بۆ ئەوەی دڵی هاندەرانیان خۆشبكەن كە ئەمە بۆ یانەكە زۆر زەحمەتە .
سەرەتا دەبێت ناپۆلی تێپەرێَنن كە لە یاری چوون لە ئیتاڵیا بە گۆلێك یەكسان بوون, دواتر بەرامبەر براوەی یاری (بایرن میونخ – چێلسی ) یاری دەكات.
یاریزانەكان ئەم وەرزە بێ‌ نازناون و زۆرترین رەخنەشیان ئاراستە كراوە، ئەوان دەیانەوێت بەبێ‌ دەستكەوت كۆتایی بەم وەرزە نەهێینن بەلام ئەوەتەنها ئامانجی یانەی بەرشلۆنە نیە بۆیە بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە گەورەیە هێزێك و توانایەكی گەورەشی دەوێت.
ئەوەی تایبەت بێت بە یانەی ناپۆلی باردۆی ئەم تیپەش جیاوازیەكی زۆر لەگەڵ بەرشلۆنە نیە، چەند یاریزانێكی پێكانی هەیە لە خولی ئیتاڵیا ئەنجامەكانی خراپ بوون لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی كۆتایی بەم وەرزەهێنا، بەلام بەهۆی بردنەوەی نازناوی جامی ئیتاڵیا راستەوخۆی بەشداری لە یۆرۆلیگ دەكات.
بۆ ئەم یارییە ئینسینی ناوی لە نێو لیبستی یاریزانە بانگهێشت ركاوەكانە بەلام پێناچێت بەسەرەكی یاری بكات و بەمەش ،گاتۆسۆ چەكێكی بەهێز و كاریگەری لەدەست دەدات. لە لیستەكەدا ناوی ئینیسی و مانۆلاس دەبینرێت كەپێشتر بەهۆی پێكانەوە مەترسی یاریكردنیان لەسەر بوو.
فابیان رۆیز و زیلنسكی و كایخۆن و میرتینز و پۆلیتانۆ و میلیك بۆ یاریەكە بانگێهشت كرابوون.
لە ریەكانی بەرشلۆنە دیمبلی و ئەراخۆ بەتەواوی لە پێكانەكانیان چاكبوونەتەوە و بەشداری تەواوی ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانیان كردووە.
گریزمان و لینگلیتیش لە پێكانەكانیان چاكبوونەتەوە، ئۆمتیتی تاكە ئامادەنەبوو دەبێت لە تیپەكەدا، بێجگە لە برایسوایت، كە ئەم ناتوانێت لە چامپیۆنز لیگدا یاری بكات.
لە كاتی یەكسان بوون بەبێ‌ گۆڵ و بردنەوە بەرشلۆنە دەگاتە قۆناغی داهاتوو ، یەكسان بوون بەدووگۆڵ وزیاتر بردنەوە ناپۆلی دەگەنێتە قۆناغی داهاتوو، لەكاتی یەكسان بوون بەیەك گۆلیش پەنا دەبردێتە بەرلێدانەكانی یەكلاكەرەوە.