ئەحمەد عەزیز ناوبژیوانی پێشوی عێراق و کوردستان له‌گه‌ڵ خێزان و كورێكی گیانیان لەدەستدا

بۆتان عومه‌ر 07/08/2020 - 18:23 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

ئەحمەد عەزیز ناوبژیوانی پلە یەكی پێشوی عێراق و كوردستان بە روداوی هاتوچۆ لەگەڵ خێزانەكەی و منداڵێكی گیانیان لەدەستدا.
ئەمرۆ ئەحمەد عەزیز لە نێوان رێگای هەولێر- كۆیە بەهۆی رووداوی هاتۆچوو خۆی و خێزانەكەی وكورێكی گیان لەدەستداو دووكچیشی باری تەندروستیان ناجێگیرەو نەشتەرگەریان بۆ ئەنجام دەدرێت.
مامۆستا ئەحمەد عەزیز ناوبژیوانی پلە یەكی پێشوی عێراق و كوردستان و سەرپەرشتیاری یاریەكانی خولەكانی كوردستان بووە .