سەیرە، حزبەکانی دەسەڵات چۆن ڕوویان دێت بچنە ناو خەڵک و داوای دەنگ بکەن؟

بەهار عبدالرحمن 21/09/2021 - 18:11 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

بۆ حیزبە دەسڵاتدارەکانی حوکمڕانی:
پێم سەیرە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی نێو حکومەت دەچنە نێو خەڵك و داوای متمانە لەو خەلکە بەش مەینەتە خێرلەخۆنەدیووە دەکەن کە چەندین ساڵە لە سایەی حوکمڕانی ئەواندا دەچەوسێنرێنەوە..
بە چونە بازارو شوێنە گشتیەکان لەم کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەدا ھیچ لەو ڕاستیە ناگۆڕێت کە ئێوە تەنھا لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا ھاوڵاتیتان بیر دەکەوێتەوە...
ئەی بیرتان چوو دەیان قەیرانی دروستکراو بەرھەمی حوکمڕانی ئێوە بوو لە
-بێ موچەیی و چارەکە موچە
- قەیرانی ئاو و کارەباو جادە و ڕێگەوبان و خزمەتگوزارییەکانی دی
-گەنج و لاوی وڵات لە تاو بێ دەرەتانی و نەڕەخسانی ھەلی کار نیشتیمانی خۆی بەجێھێشت و بوو بە خۆراکی ماسی و ڕوباری ئیجە و یۆنان
-بیرتان چوو کەمترین وەڵامی داواکاری و پێداویستی ھاوڵاتیانتان ئەدا
بیرتان چوو خاوەن پێداویستی تایبەت لەبەردەم دەرگای وەزارەت کەستان نەدەھاتن پێشوازیان لێ بکەن...
بیرتان چوو پرۆسەی پەروەردەو خوێندتان بە کوێ گەیاند...
بیرتان چوو ھەرچی سامانی سەرزەویی و ژێر زەوییە یان کردتانە موڵکی خۆتان و بنەماڵەکانتان یان بەھەدەرتان دا...
بیرتان چوو ئێوە سەرەتاکانی حکومڕانی و بەڕێوەبردنی ژیانی گشتیتان نەزانی و خەڵکیتان بێ متمانە کرد گەنجتان سەرگەردان کرد ھاوڵاتیتان فەرامۆش کرد
چیما لە تێکدانی ژیانی شایستە بە خەڵکی نەیکەن..
لەکاتی ئەو هەموو قەیرانە دروستکراوانەتان لەکوێ بوون ئەی ئێستا دیسان بە بەڵێنی باق و بریق بە چ ڕویەکەوە داوای متمانە لە خەڵکی بەشمەینەت دەکەن ...