"بەسەرهاتێکی هونەرمەندی کۆچ کردوو جیهاد دڵپاک"

ئه‌ندازیار عوسمان 06/09/2021 - 19:32 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

دكتۆر یوسف كه‌ركوكى ده‌ڵێت:
"كاك جیهاد دڵپاك ئەكتەرێك بوو هەموو سەرسام بووین بە كارەكەی، به‌تایبه‌ت لەدرامای ژاڵەدا كە رۆڵه‌كه‌ى رووبەڕووبوونەوەی ستەمكاران بوو لەسەردەمی لوتكەی ستەمی حیزبی بەعسدا."

ـ ناوبراو 12ی 4ی 1948 لەدایكبووەو لەساڵی 1969 پەیمانگای مامۆستایانی تەواوكردووەولە25ی 9ی 2013 بەنەخۆشی شێرپەنجە ماڵئاوایی كردووە لەئەڵمانیا كەبۆچارەسەر چووبوو، و لەكوردوستان بەخاك سپێردراوە.

ـ بەروارى 25ی 8ی 2013، كاك دكتۆر یوسف كەهەروەك من وتۆ كاك جیهادی لەدرامادابینیوە لەكەركوكەوە دێتە سولەیمانی بۆ ئه‌وه‌ى سەرێك له‌ دایكی بدات.

ـ دەزانێت كە رەحمەتی لە خەستەخانەی هیوا چارەسەر وەردەگرێت عەسر دەچێت سەردانی دەكات ، كەئەم دەگاتە ئەوێ‌ ئەو خەوتبوو بۆیە خەبەری ناكاتەوەو دەگەڕێتەوە كەركوك.

ـ دوای دوورۆژ واتە 27ی 8 لەكەركوكەوە زەحمەت دەداتە بەرخۆی و دێتەوە ، كاك جیهاد دەبینێ‌ و ئەم جیاواز لەدۆستانی كە هەر دڵنەواییان دەكردو هیوایان دەدایە لەخەستەخانەی هیوا كەچاك دەبێ‌.

ـ ئەم باسی نوێژی بۆكردووه‌ كەچەندە زەروورە بۆقیامەتی، دەست لەدەست و قوەت لەخوا هەوڵی لەگەڵدا كە لەگەڵ خوادا ئاشتی بكاتەوە .ئەوەی لەسەرئەم بوو كردی .

ـ دیارە بانگخوازانی بۆخواسوڵحاو، وه‌ك بارانن لەهەركوێ‌ دابكەن بەئیزنی خوابەرەكەت و رەحمەتن و مایەی بووژاندنەوەی دڵەكانن .

ـ كاك دكتۆر ده‌گه‌رێته‌وه‌ كەركوك و پاش 28 رۆژ ،شەو لەخەویا كاك جیهاد دڵپاكی بینی كە دوو مەلائیكەتی جل سپی بۆی دابەزیبوون، دیارە پرسیاری نوێژیان لێكردبوو ئەویش دەپاڕایەوەو ئاماژەی بۆئەم دەكردو دەیووت: بەخوا ئەوەتا ئەو مامۆستایەش شایەتە بیست وهەشت رۆژە نوێژەكانم بەچاكی كردووە..

ـ كاك دكتۆر خەبەری دەبێتەوە یاخوا خێربێت ، كەلەماڵ دێتە دەرەوە برادەرێكی پێی دەڵێت دەزانی كاك جیهاد دڵپاك كۆچی دوایی كردووە..
دواتر مامۆستا دێتە سولەیمانی دەچێتە پرسەكەیی و خەوەكەی بۆباس كردن ، ئنجا سەرخۆشی لەهاوسەری بەڕێزی كردو هاوسەری وتی:مامۆستا لەدوای تۆ وا بیست وهەشت رۆژە نوێژەكانی لەكاتی خۆیدا كردووە تەنانەت لەفڕۆكەشدا كەچووین بۆئەڵمانیا وتی:دەستم بگرە بادەستنوێژ بشۆم ولەفڕۆكەكەدا نوێژەكەی كرد..(ئەمە لەكاتێكدا مامۆستا پێیوتبوو كەئەگەر نەتتوانی تەیەموم بكە، كەچی ئەو هەردەستنوێژی شتووە)..

ـ كاك دكتۆر گەڕایەوە كركوك دوای دووشەو لەخەویا لەئەڵقەیكی دەرسدابوو لەمزگەوتا كاك جیهاد بەخۆی وخواردنێكەوە هاتبوو ،وتبووی ئەوە خواردنی بەهەشتە حەزم كرد لەگەڵ تۆ بیخۆم، كاك دكۆر دەڵێت: لێم خوارد بەڕاستی خۆش بوو ،هەرگیز تامی وام نەكردووە..خوا لەكاك جیهاد خۆش بێت كەخوای گەورە پێش بیست وهەشت رۆژ لەمردنی پەیامێكی دیكەی ئاگاداركردنەوەی بۆناردو سوودی لێوەرگرت ، بەكاك دكتۆریش دەڵێم رەحمەت لەشیرت ئەگەرهەموو بانگخوازان وەك تۆ لەخەمی بانگەوازدا بوونایە دونیا بەجۆرێكی دیكە دەبوو..ئیتر من هیچ ناڵێم بۆخۆتانی جێدەهێڵم..خواتان لەگەڵ ..تكایە شەیری بكەن با بڵاوببێتەوەوزۆرترین كەس لێی سوودمەند بێت.