ئایا مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەوە؟!

د.محمد ئەحمەد 30/08/2021 - 15:18 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

ئەگێڕنەوە دوای شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لەساڵی 1948 ئەوکاتە سوپای عێراقیش بەشداری کردبوو، زۆر بەشێوەیەکی کاریگەر ڕۆڵی بینی، بەوهۆیەوە بە پیلانێک بەریتانیەکان، دارایی عێراقیان توشی داڕمان کرد، کار گەشتە ئەوەی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە تەنها سێ مانگ ئەتوانێ موچەی موچەخۆران بدات، بۆیە ناچاربوو داوای قەرزێکی 3ملێۆن پاوەنی بکات لە بەریتانیا لە بەرواری 19/7/1949 دانوستاندن لە باڵوێز خانەی عێراق لەلەندەن دەستی پێکرد، بەریتانیا بەمەرجێک ڕازی بوو، کە سوپای عێراق بگەڕێتەوەو سەدهەزار فەلەستینی ئاوارەش لەگەڵ خۆیان بهێننەوە بۆ عێراق، ئەوکاتە نوری سەعید سەرۆک وەزیران بوو، داوای کرد هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆببنەوە و ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی چەند ساڵە بەریتانیا سەروەتی نەوتی عێراق ئەبات تەنها4%ی داهات ئەدات بەعێراق، با خەڵک خۆپیشاندان بکەن داوای خۆماڵی نەوت بکەن وەک فشارێ بۆسەر بەریتانیا تا ڕێژەی بەشی عێراق لەداهاتی وڵاتەکەی زیاد بکرێت.

زۆری نەبرد تەواوی شەقامی عێراقی پڕبوو بۆ داوای خۆماڵی کردنی نەوت، سەفیری بەریتانیا بەوە شۆک بوو، ئیتر دانوستان دەستی پێکرد بۆزیاد کردنی بەشی عێراق لەداهاتی نەوت، هەتا ساڵی 1952 جادانوستان بەکۆتا گەشت نوری سەعید ڕازی نەبوو هەتا ڕێژەی بەشی عێراقی گەیاندە 52%ئیتر لەو ساڵەوە بەریتانیا بەدوای تۆڵە لە نوری سەعید و مەلیک دا دەگەڕا، هەتا یەکێک لە ئەفسەرە پلەدار ەکان کەناوی عبدالکریم قاسم بوو ئامادەکرد بۆ کودەتا بەسەر مەلیک ونوری سەعید دا، لەڕێگای سەفارەتی ئەو وڵاتە لەبەغداد ئەم پیلانە ڕێکخرا، ئەوەبوو دووجار بەناوی چارەسەرکردنی ناساغی عەبدول کەریم قاسم چووە لەندەن لە خەستەخانەیەک لەگەڵی ڕێککەوتن هەتا هەستێ بە کودەتا، لە تەموزی ساڵی 1958دا بەسەرکەوتوویی وەک سیسی کودەتای سەربازی کرد و مەلیک و تەواوی خێزانەکەیان کوشت هەرکەس دەرچووبوو بەریتانیا پەناشی نەدان، بۆزانیاری ئەوکاتە نوری سەعید سەرۆک وەزیرانیش نەمابوو، بەڵام بەریتانیا بۆ تۆڵە داوای لە عەبدول کەریم کرد بیدۆزێتەوە و بیگرن، بەڵام نەدۆزرایەوە بۆیە داوای کردبوو حکومەت جائزەیەکی خەیاڵی بدا بەوکەسەی نوری سەعید بدۆزێتەوە، تا سەرەنجام دۆزیانەوە و بەریتانیا کۆمەڵێک هەرەج و مەرجی عێراقی تێبەردا بەستیان بەدوای ئۆتۆمبێلەوە هەتا لاشەکەی پارچە پارچە کرد، لەتۆڵەی ئەوەی بڕێکی باش لەداهاتی دزراوی عێراقی گێڕایەوە بۆ عێراقیەکان.
بۆیە دەپرسین ئایا مێژوو خۆی دوبارە دەکاتەو