رهزوان زهڵمى
- بەجدی دەسەڵات بۆ نایەوێت، لەوە تێ بگات کە ئەمڕۆ نوێنەرانی گەل و ئۆپۆزسیۆنەکانی بەهیچ شێوەیەک ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن، نە بەدەرگا داخستن و نە بەمایک و کامێراو کارەبا کوژاندنەوە.
- چونکە ئەمڕۆ ڕۆژ ڕۆژی ئەو شتەیە کە پێی دەوترێت ((میدیای نوێ)) و کەناڵەکانی سۆشیاڵ میدیا، کە هەموو کەسێک مۆبایلێک لە گیرفاندایە، دەتوانێ تەحەکومی کەناڵێکی ئاسمانی پێوە بکات و بەکاری بهێنێت.
- چەندین کۆبوونەوەیە سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی دەیانەوێت لەڕێگەی مایک کوژاندنەوە دەست بخەنە بینەقاقای ئەندام پەرلەمانەکان و ناهێڵن قسەبکەن، بەڵام ئەمڕۆ سمارتفۆنەکان شۆڕشیان ئەنجامداو لە سۆشیاڵ میدیادا تەقینەوە.
- بەڵێ میدیای نوێ ئیشەکەی ئاسان کردووە بۆ نوێنەری ڕاستەقینەی گەل،کە دەتوانێ لەڕێگەی مۆبایلەکەی دەستییەوە دەنگی ناڕازی بگەیەنێتە دەسەڵات و شۆڕشێک بەرپا بکا کە بە پڕۆژە ئاساییەکانی ڕۆژانە نەکرێت.
- دەسەڵاتیش ناچارە گوێ بگرێت، چونکە میدیای نوێ سیفەتی دوو سەرەی هەیە و تەنها دەسەڵات وەک قسەکەر ناهێڵێتەوە کەلەمیدیای تەقلیدیدا هەبوو.،ناچارە چاوەڕوانی کۆمێنت و دەنگی ناڕازی و شۆرشی برسییەکان بکات.
- ئینجا دەسەڵات ئەوەش بزانێت ئەمڕۆ تازە میدیای لەدەست دەرچووە، باشترە لەگەڵ دەنگە ناڕازی و توڕەکان ڕێک بکەوت و بەوردی و بە باشی گوێ بگرێت و بزانێت چیان دەوێت، گەرنا ڕۆژ بەڕۆژ شۆڕشی مۆبایلەکان و سۆشیاڵ میدیا بەردەوام دەبێت.