ئه‌مریكا: ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئه‌ورووپا ده‌كات

خوبه‌یب گه‌ردی 22/09/2022 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئه‌ورووپا ده‌كات، ده‌شڵێت: ناهێڵن ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.

له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ 77هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌ نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتارێكدا باسی له‌ جه‌نگی ڕووسیا-ئۆكراینا كرد و ڕایگه‌یاند: ڕووسیا كه‌ ئه‌ندامی هه‌میشه‌ییه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دراوسێكه‌ی داگیركرد و ویستی وڵاتێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری له‌ نه‌خشه‌دا بسڕێته‌وه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌ لێدوانه‌كه‌ی ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، سه‌باره‌ت به‌ بژارده‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كرد و گوتی: پوتین به‌رپرسیارێتییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی سیستمی ڕێگرییكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی پشتگوێ خستوه‌و به‌ ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئه‌ورووپا ده‌كات.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا،جۆ بایدن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌و،ه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت ده‌یكات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.