بانکی ناوەندیی تورکیا رێژەی سووی بۆ 13% کەم کردەوە

ڕابه‌ر شه‌كرالی 18/08/2022 - 15:30 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دامەزراوی سیاسەتی دراو سەربە بانکی ناوەندیی تورکیا، رێژەی سووی سەر گواستنەوەی دراو بۆ ماوەی هەفتانە، 100 نمرە دابەزاند و لە 14%ەوە کەمی کردەوە بۆ 13%.

بانکی ناوەندیی تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دامەزراوەی سیاسەتی دراو بە سەرۆکایەتی سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، شەهاب کاڤجیئۆغڵو کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەیشدا، بڕیار دراوە بە کەمکردنەوەی رێژەی سووی سەر گواستنەوەی دراو بۆ ماوەی هەفتانە لە 14%ەوە کەمی کردەوە بۆ 13%.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەم ماوەیەی دواییدا بەهۆی کرانەوەی بەرچاوی رێژەی سووی قەرز، وا دەردەکەوێت جموجۆڵی گواستنەوەی دراو کەمی کردووە. دامەزراوەی سیاسەتی دراو لە رێگای ئەو توانایانەی دەبنە مایەی چالاککردنی میکانیزمەکانی گواستنەوەی دراو، بڕیاری داوە زیادکردنی پشتیوانی یەدەگ بەهێز بکات".