به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ژماره‌یه‌كى زۆرى زینده‌وران له‌ ناو ده‌ریا له‌ناو ده‌چن

خوبه‌یب گه‌ردی 18/08/2022 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌گوێره‌ی گۆڤاری گلۆبال چه‌ینج بایۆلۆجی، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له‌ 2015ه‌وه‌ تاوه‌كو 2019 ، رۆژانه‌ هه‌زاران زینده‌وه‌ری ئاوی له‌نێوده‌چن.

هۆكارێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بۆ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. به‌گوێره‌ی ئاژانسی ناسا، له‌ مانگی ته‌ممووزه‌وه‌ ده‌یان ئاگری بچووك له‌ جیهان كه‌وتۆته‌وه‌.

زانایان سووتانی دارستانه‌كان به‌ سووتانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی زه‌وی ناوده‌به‌ن، به‌و پێیه‌ی دووانه‌ ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژن و ئۆكسجین ده‌ده‌نه‌وه‌. خواكیم گارابو، توێژه‌ر له‌ په‌یمانگه‌ی ده‌ریایی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: پله‌ی گه‌رمای ده‌ریای نێوه‌ڕاست به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو 5 پله‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و بووه‌ته‌ 30 پله‌ی سیلیزی.