نرخی نه‌وت دابه‌زی

خوبه‌یب گه‌ردی 18/08/2022 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

نرخی نه‌وت دابه‌زی و به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به‌نزیكه‌ی93 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ به‌گوێره‌ی داتاكانی بازاڕی جیهانی نه‌وت و دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان، نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی تۆماركرد و به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕه‌كان له‌ ڕۆژی رابردوو نزیكه‌ی دولارێك دابه‌زیوه‌ ،نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 93 دۆلار و 32سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ته‌كساس به‌رامبه‌ر به‌ 87 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ زیاتر له‌ 130 دۆلار و دواتریش دابه‌زییه‌وه‌ خواره‌وه‌ به‌هۆی زیادبوونی ئه‌گه‌ره‌كانی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌ نێوان روسیا و ئۆكرانیا.